بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ئیندۆنیزیای هه‌ژاند

ئاسه‌واری بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ ئیندۆنیزیا/ 2004 ئه‌رشیڤ
ئاسه‌واری بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ ئیندۆنیزیا/ 2004 ئه‌رشیڤ

K24- هه‌ولێر:

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ نێو ده‌ریای پاندا له‌ ئیندۆنیزیا روویدا، تاكو ئێستا ئاماژه‌ به‌ زیانه‌كان و روودانی تسۆنامی نه‌كراوه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ناوه‌ندی جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 8ـی تشرینی دووه‌می 2023) كاتژمێر 8:02 خوله‌ك به‌كاتی ئه‌مه‌ریكا، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6.7 پله‌ی رێخته‌ر له‌ كه‌نار ده‌ریای پاندای ئیندۆنیزیا روویدا.

تاكو ئێستاش ئاژانسی جیۆفیزیای ئیندۆنیزی هیچ هۆشدارییه‌كی له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری روودانی تسۆنامی رانه‌گه‌یاندووه‌.

ئیندۆنیزیا دەکەوێتەوە سەر پشتێنەی ئاگری چالاکی بومەلەرزە لە زەریای هێمندا، بەو هۆیەوە لە رابردوودا چەندین بومەلەرزە لێیداوە و تسۆنامی لێکەوتووەتەوە.

Fly Erbil Advertisment