كۆریای باكوور چهك به حهماس دهدات

K24 - هەولێر:
سوپای ئیسرائیل گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاودەکاتەوە، تێیدا دەستبەسەرداگرتنی چەندین تەقەمەنی دروستکراوی کۆریای باکوور کە لەلایەن حەماسەوە بەکارهێندراون، رادەگەینێت.
لهمبارهیهوه وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا ئاشکرای دەکات، کۆریای باکوور لەرێگەی چەندین لایەنەوە دەتوانێت چەک بداتە حەماس.
هەواڵگری کۆریای باشووریش رایدەگەیهنێت، کۆریای باکوور ئەو هەواڵانەی رەتکردووەتەوە و ئەمهریکا و ئیسرائیل بە کۆمەڵکوژی خەڵکی غەززە تۆمەتباردەکات.
لهمبارهیهوه ئەفیخای ئەدرەعی گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگهیاند، حەماس لەبری ئەوەی وەبەرهێنان لە بنیاتنانەوەی غەززە بکات و زامنکردنی داهاتووی دانیشتووانی بکات، پارەی بۆ تیرۆر و تەقەمەنی تەرخانکرووە.
هەروەها هەواڵگری کۆریای باشووریش رایگەیاند، دراوسێ باکوورییەکەی دەیەوێت دۆخی غەززە بقۆستەوە و چەند ئاماژەیەک هەن کیم جۆنگ ئون سەرکردەی کۆریای باکوور فەرمانیکردووە هاوکاری فەڵەستینییەکان بکرێت، هەواڵگرییەکە ئاماژەی بەوەشدا، پێشتر کۆریای باکوور چەندین جار چەکی دژە تانک و مووشەکی داوەتە حزبوڵڵا و حەماس، بۆیە ئەگەری هەیە ئەو کارەی دووبارە کردبێتەوە.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا رایگەیاند، ئەگەری هەیە کۆریای باکوور لەڕێگەی لایەنی دیکەوە چەکی دابێتە حەماس. پێشتر کۆریای باکوور ئەو هەواڵانەی رەتکردووەتەوە و ئیسرائیل و ئەمهریکای بە هەڵگیرسانی شەڕ و کۆمەڵکوژی خەڵکی غەززە تۆمەتبار کرد، بەڵام عەلی بەرەکە سەرکردەیەکی حەماسە و دەڵێت، ئێران ئەو چەک و توانایەی نییە هێرش بکاتە سەر خاکی ئەمهریکا، بەڵام کۆریای باکوور هاوپەیمانی حەماسە و دەتوانێت هێرش بکاتە ئەو وڵاتە بە ئامانج بگرێت.
لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس هەڵگیرسا، لە سەرەتادا باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، لە وەڵامدا سوپای ئیسرائیل بە چڕی کەرتی غەززەی بۆردومان کرد، پاشان هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد.
تاكو ئێستا كوژراوانی غهززه ده ههزار كهسی تێپهڕاندووه، لهبهرامبهردا 1400 ئیسرائیلی كوژراون، وێڕای برینداربوون و بێسهروشوێنبوونی دهیان ههزار كهسی دیكه له ههردوولا.
به گوێرهی راگهیهندراوی تهندروستی غهززه 70%ـی قوربانییان لە ژنان، منداڵان و بەساڵاچووانن.