سه‌رچاوه‌یه‌ك له پێنتاگۆنه‌وه بۆ كوردستان24: ئه‌مشه‌و زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا لێدراوه
K24 - هەولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پێنتاگۆنه‌وه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت به كوردستان24 ـی راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق لێدراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه راشیگه‌یاند، چاوه‌ڕێی راپۆرت ده‌كه‌ین كه ئایا هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاویكردووه‌ته‌وه، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا لێدراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لێدانی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه ئاماژه‌یه بۆ هێرشێك و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كه به‌رده‌وامن.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی روونیشیكرده‌وه، چاوه‌ڕوانی راپۆرت ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتڕاستبكهینهوه.
پێشتریش ئەمه‌ریکا هۆشداریدایه میلیشیاکانی سەربە ئێران و له زاری جۆن کێربی گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمه‌ریکا رایگه‌یاندبوو، وریابن چونکە ئەوەی پێویست بێت دەیکەین بۆ پاراستنی هێزەکانمان لە عێراق و سووریا.