سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لژیكا داوای سزادانی به‌رپرسانی توندڕەوی ئیسرائیلی ده‌كات

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لژیكا داوا له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات رێگه نه‌ده‌ن ئیسرائیلییه توندڕەوه‌كان كه بانگه‌شه‌ی توندوتیژی دژی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌كه‌ن، سه‌ردانی وڵاته‌كانیان بكه‌ن.
ئه‌لیكسه‌نده‌ر دی كرۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لژیكا له به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یدا، داوای له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد رێگه به سه‌ردانی ئه‌و ئیسرائیلییه توندڕه‌وانه نه‌ده‌ن كه ده‌ستیان له توندوتیژییه‌كانی دژ به هاووڵاتییانی فه‌ڵه‌ستینی هه‌یه و بانگه‌شه‌ی توندوتیژی ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لژیكا له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاندووه، توندوتیژی ئیسرائیل له دژی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له كه‌ناری رۆژئاوا له ئارادایه. گوتووشه‌یه‌تی، نه‌گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان دژی ئه‌و جۆره كه‌سه توندڕۆیانه، هیچ پاساوێكی نییه و قبووڵكراو نییه.
دی كرۆ هه‌روه‌ها به پێویستی زانیوه وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا گه‌ره‌نتی بده‌ن له رێگریكردن له سه‌ردانیكردنی ئه‌و ئیسرائیلییانه‌ی تاوانی ترسناك له كه‌ناری رۆژئاوا له فه‌ڵه‌ستین ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لژیكا باسی له ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه كردووه و رایگه‌یاندووه، ئه‌و "وه‌زیر"ـه‌ی داوای به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له دژی گه‌لێك كردووه كه هیچی له توانادا نییه و له بارودۆخ و رۆژگارێكی سه‌خت دایه، ده‌كرێت سزا بدرێت.
بڕیار وایه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو گفتوگۆ له‌باره‌ی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بكه‌ن.
رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، سوپای ئیسرائیل بە چڕی دەستی بە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە کرد.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌زه، تا ئێستا ژماره‌ی كوژراوان له هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه گه‌یشتووه‌ته 10 هه‌زار و 812 كه‌س.