حكومه‌ته‌كه‌ی كه‌رتی غه‌ززه: تاكو ئێستا ئیسرائیل 32 هه‌زار تۆن ته‌قینه‌وه‌ی له غه‌ززه به‌كارهێناوه

K24 – هەولێر:
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی كه‌رتی غه‌ززه رایده‌گه‌یه‌نێت، تاكو ئێستا ئیسرائیل نزیكه‌ی32 هه‌زار تۆن ته‌قینه‌وه‌ی له غه‌ززه به‌كارهێناوه، جیا له‌وه‌ش زیاتر له 13 هه‌زار بۆمبی به قه‌باره‌ی 87 تۆن بۆ هه‌ر كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه‌كی كه‌رتی غه‌ززه به‌كارهێناوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، زیاتر له‌سه‌دا 50 كه ده‌كاته 40 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له كه‌رتی غه‌ززه وێران بوون.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، زیانی جه‌نگی غه‌ززه - حه‌ماس به ملیاره‌ها دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، كه به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل زیان به باڵه‌خانه و ژێرخانی ئه‌و شاره گه‌یشتووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، هێشتا له ترسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه خوێناوییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ئیسرائیل، دانیشتوانی غه‌ززه به جۆره‌ها شێواز به‌ره‌و باشوور راده‌كه‌ن .
دوای ئەوەی رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، سوپای ئیسرائیل بە چڕی دەستی بە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە کرد.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌ززه، تا ئێستا ژماره‌ی كوژراوان له هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه گه‌یشتووه‌ته 10 هه‌زار و 812 كه‌س.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی كوژراوانی ئیسرائیل گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 1500 كه‌س و وێڕای برینداربوون و بێسه‌روشوێنبوونی ده‌یان هه‌زاری دیكه.