حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا: كرده‌وه‌كانی به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی عێراقی له دژی ئه‌مه‌ریكا خزمه‌ت به رزگاركردنی ئه‌و وڵاته ده‌كات

K24 - هەولێر:
ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، كرده‌وه‌كانی به‌رگری عێراقی له دژی ئه‌مه‌ریكییه‌كان گوزارشت له ئازایه‌تی و بوێرییه‌كی به‌رچاو ده‌كه‌ن و خزمه‌ت به رێبازی رزگاری عێراق سووریا ده‌كات. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر هێز و به‌ره‌یه‌كی به‌رگری له لوبنان و فه‌ڵه‌ستین و ناوچه‌كه هه‌یه له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی ئێرانه‌وه پیرۆز ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 11ـی تشرینی دووه‌می 2023) حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی له‌میانی گوتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، ئه‌و به‌رگرییه‌ی له لوبنان و فه‌ڵه‌ستین و ناوچه‌كه هه‌یه، به‌ره‌كه‌ت و پیرۆزییه‌كه‌ی بۆ سه‌ركردایه‌تی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه. ده‌شڵێت، ئێران له بری ئه‌و هێزه به‌رگریكارانه بڕیار نادات، به‌ڵام ده‌یانپارێزێت و پشتیوانیان لێ ده‌كات.
ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره ته‌له‌فزیۆنییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌موو جۆره ههڕهشهكیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخه‌نه سه‌ر هێزی به‌رگری عێراق، یه‌مه‌ن و لوبنان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو هۆكارێكی په‌یوه‌ندییان بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كانیان به‌كارهێنا.
ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، كرده‌وه‌كانی به‌رگری عێراقی له دژی ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه ناوچه‌كه‌یان پڕ كردووه له كه‌شتیگه‌لی، گوزارشت له ئازایه‌تی و بوێرییه‌كی به‌رچاو ده‌كه‌ن.
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، كه كرده‌وه‌كانی به‌رگری عێراق له دژی ئامانجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بریتییه له پشتیوانیكردنی فهڵهسهتینییهكان و خزمه‌ت به رێبازی رزگاری عێراق سووریا ده‌كات.