كۆچی كه‌شوهه‌وا و ژینگه‌یی ده‌بێته كارتێكی نوێی سازشكردنی دیپلۆماسی له‌نێوان وڵاتاندا

K24 - هەولێر:
پێدانی ڤیزای سەفەر بۆ هاووڵاتیانی ئەو دوورگانەی کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا بەرەو نقومبوون دەچن، رەنگە هۆكارێك بێت لەلایەن وڵاتانەوە بۆ تۆماركردنی خاڵە دیپلۆماسییەکان، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن فرانسوا جۆمین، شارەزای جیۆپۆلەتیکی ژینگەیی پێشنیاز كراوه.
ئه‌و لێدوانه‌ی جۆمین، شارەزای جیۆپۆلەتیکی ژینگەیی و ئەندامی پانێڵی نێوان حکومەتەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا، دوای ئەوه دێت ئوسترالیا دابینکردنی شوێنی داڵدەدانی بۆ 11 هەزار دانیشتووی دوورگەی تۆڤالۆی زەریای هێمن راگەیاندووه.
جۆمین له وه‌ڵامی پرسیاری ئایا بڕیاری ئوسترالیا بۆ پێدانی پۆستی پەنابەری بە هاوڵاتیانی تۆڤالۆ گۆڕینی پره‌نسیپه‌كانه بۆ ئەوانەی بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا ئاوارە بوونه یان بوونه‌ته په‌ناهه‌نده؟ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئەمە بە روونی هەنگاوێکی گرنگە کاتێک باس لە دانپێدانانی یاسایی دەکرێت کە گۆڕانی کەشوهەوا تادێت کۆچ و ئاوارەبوون و په‌نابه‌ری لە سەرانسەری جیهاندا دەباتە پێشەوە، "ئەمەش بەو مانایەیە کە سیاسەتی پەنابەری و کۆچبەریمان دەبێت خۆی لەگەڵ ئەم دۆخە نوێیەدا بگونجێنێت."
به بۆچوونی جۆمین له رۆژگاری ئه‌مڕۆدا سه‌باره‌ت به گۆڕینی پێناسه‌ی په‌نابه‌ر له رێككه‌وتننامه‌ی جنێف له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ئیراده‌یه‌ك له ئارادا نییه، ته‌نانه‌ت هه‌وڵێكیش نییه بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌یه‌كی نوێ سه‌باره‌ت به دانانی بارودۆخی په‌نابه‌ری كه‌شوهه‌وا و ژینگه‌یه‌یی له‌ناو یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا.
جۆمین له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه كۆچی ژینگه‌یی و كه‌شوهه‌ول بووه‌ته كارتێكی سازشكردن له رێككه‌وتننامه و په‌یوه‌ندییه نێده‌وڵه‌تییه‌كان.
ناوبراو روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئوسترالیا له ئێستادا رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ تۆڤالۆ كردووه، كه ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكه بۆ به‌هێزكردنی هه‌ژموون و كاریگه‌رییه‌كانی له باشووری ئۆقیانووسی هێمن و ئامانجیه‌تی له‌و ناوچه‌یه‌دا كێبڕكێی چین بكات.
تۆڤالۆ به یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ی جیهان داده‌نرێت كه زۆرترین مه‌ترسی له‌سه‌ره به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ده‌ریا، به‌شێوه‌یه‌ك تا ئێستا دوو دوورگه‌ی كه‌وتوونه‌ته ژێر ئاو، هاوكات زانایان ترسیان هه‌یه ئه‌رخه‌بێل له ماوه‌ی هه‌شتا ساڵی داهاتوودا به كه‌ڵكی ژیان نه‌یه.