ئێف بی ئای ده‌ست به‌سه‌ر مۆبایل و كۆمپیوته‌ری سه‌رۆكی شاره‌وانی نیویۆركدا ده‌گرێت

K24 - هەولێر:
ئه‌ندامانی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی فیدڕاڵی ده‌ست به‌سه‌ر ته‌له‌فۆن و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه تایبه‌ته‌كانی سه‌رۆكی شاره‌وانی نیویۆركدا ده‌گرن به ئامانجی لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌ی دارایی هه‌ڵمه‌ته‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی نیویۆرك.
نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی فیدڕاڵی (ئێف بی ئای) له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یدا ئامانجیه‌تی به‌و راستییانه بگات، كه ئادامز تامر، سه‌رۆكی شاره‌وانی نیویۆرك له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2021ـدا تا چه‌ند په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا و هاووڵاتییانی توركه‌وه هه‌بوو و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاخۆ مۆباله‌كه‌ی و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی دیكه‌ی به‌كارهێناوه و سوودی لێ بینیوه؟
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 11ـی تشرینی دووه‌می 2023) بۆید جۆنسیۆن، پارێزه‌ری هه‌ڵمه‌ته‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی فیدڕاڵی دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان، له‌گه‌ڵ جۆنسۆن له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بوونه و جۆنسۆن ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی داونه‌ته‌وه و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی پێداون.
بۆید جۆنسیۆن روونیشكردووه‌ته‌وه، ئاده‌مز تا ئێستا هیچ تۆمه‌تێكی له‌سه‌ر ساغ نه‌بووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ئێف بی ئای هه‌ماهه‌نگه و له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا هاوكارییان ده‌كات.
ئێف بی ئای هه‌روه‌ها ماڵی باریانا ساگز، به‌ڕێوه‌به‌ری ئادامزی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان پشكنیوه و ده‌ستیان به‌سه‌ر مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی و به‌ندێك كاغه‌زی پته‌ودا گرتووه كه له‌سه‌ری نووسراوه "ئێریك ئادامز".
ئادامز دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئێف بی ئای رووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بووه‌وه، ده‌ستبه‌جێ واشنتۆنی به‌جێهێشت كه بڕیار وابوو له كۆشكی سپی چاوی به ئه‌ندامانی كۆشكی سپی و كۆنگرێس بكه‌وێت و سه‌باره‌ت به لێشاوی كۆچبه‌ران بۆ نیویۆرك گفتوگۆ بكه‌ن.