ئومێد خۆشناو: ئه‌گه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك یه‌كبگرین ئاساییه له سه‌نگه‌ری دیكه جیاوازبین

K24 – هەولێر:
پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، بابه‌تی لامه‌ركه‌زییه‌ت و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، هاووڵاتی تێدا سوودمه‌نده. گوتیشی: "ستراتژییه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌م، هاووڵاتی تێدا سه‌نته‌ره". هاوكات ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك یه‌كبگرین، ئاساییه له سه‌نگه‌ری دیكه جیاوازبین".
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی بۆ هه‌مووانی كوردستان24، كه رۆژنامه‌نووس سه‌هێن موفتی پێشكه‌شی ده‌كات، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ولێرن، بۆیه ئاوێته‌بوون له ئیش دروست بووه.
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، له دیدگای خاكویستن و نیشتمانپه‌روه‌رییه‌وه، ده‌بێت ناكۆكییه‌كان به‌لاوه بنێین و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل له‌پێش به‌رژه‌وه‌ندی دیكه دابندرێت، ده‌ره‌نجام زۆر كێشه چاره‌سه‌رده‌بن.
له‌باره‌ی نه‌ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه، ئومێد خۆشناو ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات، پێشێلی مافه ده‌ستووریی داراییه‌كانه، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له به‌غداوه هه‌یه، بۆ لاوازكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه".
گوتیشی: "ئه‌و ناحه‌قییه‌ی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ت و ستراتیژییه‌یه كه به‌غدا ده‌رهه‌ق به ه‌ئێمه ده‌یكات".
ده‌شڵێت: "له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵك خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه، هێزه‌كان لێكتێگه‌یشتووتر بن، بۆیه ئه‌گه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك یه‌كبگرینه‌وه، ئاساییه له سه‌نگه‌ری دیكه جیاوازبین".
ئومێد خۆشناو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێویسته له‌به‌رگریكردن له‌خاكی كوردستان و مافه‌كانمان سازش نه‌كه‌ین.
له‌باره‌ی سته‌مه‌كانی به‌غدا له كورد، پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت: روانینی به‌غدا به‌مشێوه‌یه، ئه‌وه‌ی هه‌شمانه، پێمانی ره‌وا نابینن.
تایبه‌ت به مووچه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "به‌غدا پێی وایه مووچه‌ی 470 هه‌زار مووچه‌خۆر له‌كۆی سه‌رووی یه‌ك ملیۆن دابین بكات، ئه‌وه‌ی دیكه‌ی پێ زیاده‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێمه له دوای 2012ـه‌وه ناتوانین كه‌س دابمه‌زرێنین، له به‌رامبه‌ردا خه‌ڵك له مووسڵ به لێشاو داده‌مه‌زرێن".
باسی له‌وه‌شكرد، سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌كان و بڕینی بودجه و هاتنی ئاواره‌كان، هه‌رێمی كوردستان مایه‌وه و له‌سه‌ر خاكی كوردستان داعش تێكشكێندرا، به‌غدا به‌یه‌ك فیشه‌كیش بۆ تێكشاندنی داعش هاوكاری نه‌كردین.