لووتكه‌ی نائاسایی عه‌ره‌بی ئیسلامی دامه‌زراندنی دووده‌وڵه‌ت بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و ئیسرائیلییه‌كان به چاره‌سه‌ر ده‌زانێت
K24 - هەولێر:
لووتكه‌ی نائاسایی عه‌ره‌بی ئیسلامی راگه‌یه‌ندراوی راگه‌یاند و داوا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات ده‌سته‌به‌جێ بڕیاروه‌ربگرن و سه‌ركۆنه‌ی ئیسرائیل بكه‌ن بۆ وێرانكردنی نه‌خۆشخانه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه له فه‌ڵه‌ستین.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 11ـی تشرینی دووه‌می 2023) لووتكه‌ی نائاسایی عه‌ره‌بی ئیسلامی له ریازی پایته‌ختی سعوودیه تایبه‌ت به بارودۆخی غه‌ززه به‌ڕێوه‌چوو و له كۆتاییشدا راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و تێیدا داوایان له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات ده‌سته‌به‌جێ بڕیاروه‌ربگرن و سه‌ركۆنه‌ی ئیسرائیل بكه‌ن بۆ وێرانكردنی نه‌خۆشخانه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه له فه‌ڵه‌ستین، هه‌روه‌ها داوایان له هه‌موو وڵاتان كرد هه‌نارده‌كردنی چه‌ك و جبه‌خانه بۆ ئیسرائیل رابگرن، كه دژی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین به‌كاریده‌هێنێت.
لووتكه‌ی نائاسایی عه‌ره‌بی ئیسلامی له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا داوا له دادگای تاوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات ده‌سته‌به‌جێ لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی جه‌نگ و تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی بكات كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیسرائیل دژی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌روه‌ها لووتكه‌كه ره‌تیكرده‌وه ئه‌و جه‌نگه وه‌كو جه‌نگی تۆڵه‌كردنه‌وه له دژی غه‌ززه ناوببرێت و هه‌ر جۆره پاساوێكی له‌لایه‌ن ئیسرائیل بۆ بدۆزرێته‌وه.
ئه‌و لووتكه نائاساییه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سه‌ركۆنه‌ی بۆردوومان و هێرشه‌كانی سه‌ر غه‌ززه‌ی كردووه و ئه‌و هێرش و بۆردوومانانه‌ش به تاوانی جه‌نگ و كوشتارگه ناوده‌بات.
لووتكه‌كه جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه تاكه چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بۆ ئه‌و جه‌نگ و ململانێیه، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته بۆ ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان.