شاندێکی یەکێتی سەردانی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە سلێمانی دەکات

K24 - سلێمانی

ئەمڕۆ یەکشەممە 12/11/2023، شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سەردانی مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە سلێمانی کرد.

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، شاندی یەکێتی پێکهاتووە لە سەعدی پیرە، رێباز بێرکۆتی، مامۆستا بەکر، لەلایەن عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە سلێمانی پێشوازیان لێکرا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان، لە کۆبوونەوەکەدا شاندی پارتی و یەکێتی گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکانی نێوانیان و ئەنجامی کۆبوونەوەکەی هەفتەی رابردووی نێوان هەردوولا دەکەن، هەروەها دۆخی ناوچەکە و یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی ئەو کۆبوونەیە دەبێت.

ئەم کۆبوونەوەیە دوای ئەوە دێت هەفتەی رابردوو پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا لە پیرمان کۆبوونەوە. پاش کۆبوونەوەکە لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەکرد، هه‌ردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگى و پێکەوەکارکردن و پێویستى كۆكردنه‌وه‌ی هێز و تواناى سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان کردەوە، بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و داڕشتنى ستراتیژیەتێکى هاوبەش کە گونجاوبێت لەگەڵ رەوتى رووداو و گۆڕانکارییەکانى قۆناغه‌كه و رووبەڕووبوونەوەى ئاڵنگارییەکان.

لە راگەیەندراوەکەی پارتی و یەکێتی ئەوەشخرایەڕوو، لەو کۆبوونەوەیەدا جه‌خت له‌ پاڵپشتیكردنی هەنگاوەکانى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرایەوە بۆ دابینكردنی شایسته‌ داراییه‌كان و مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى دەستوورى هەمیشەى عێراقدا.

Fly Erbil Advertisment