جه‌یك سولیڤان: نامانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پێش حه‌وتـی ئۆكتۆبه‌ر
K24 - هەولێر:
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سەرۆکی ئەمەریکا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته گه‌لی فه‌ڵه‌ستین بڕیار له‌باره‌ی داهاتووی وڵاته‌كه‌ی بدات. له‌باره‌ی جه‌نگی ئیسرائیل - حه‌ماس گوتیشی: "نامانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پێش حه‌وتـی ئۆكتۆبه‌ر".
جەیک سولیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سەرۆکی ئەمەریکا، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 12ـی تشرینی دووه‌می 2023)، رایگه‌یاند، واشنتن نایه‌وێت شه‌ڕی چه‌كداری نێو نه‌خۆشخانه‌كانی غه‌ززه ببینێت.
سولیڤان له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (cbs)ـی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، واشنتن به‌شداره له گفتوگۆكانی نێوان ئیسرائیل و قه‌ته‌ر، تایبه‌ت به بارمته‌كان. روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر باسی غه‌ززه بكرێت، ناكرێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ قۆناغی پێش حه‌وتـی ئۆكتۆبه‌ر.
هه‌روه‌ها گوتی: "پێویسته گه‌لی فه‌ڵه‌ستین بڕیار له‌باره‌ی داهاتووی وڵاته‌كه‌ی بدات".
سولیڤان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و ئه‌مه‌ریكییانه‌ی له غه‌ززه ماون، ئه‌مڕۆ ده‌گوازرێنه‌وه.
37 رۆژه جه‌نگی حه‌ماس – ئیسرائیل به‌رده‌وامه، له‌قۆناغی ئێستادا زۆربه‌ی شه‌ڕو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له نێو نه‌خۆشخانه‌كانی غه‌ززه به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه بووه‌ته هۆی دروستبوونی مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی زۆربه‌ی دانیشتوانی غه‌ززه و هه‌روه‌ها ئه‌و نه‌خۆش و بریندارانه‌ی كه له‌و نه‌خۆشخانانه ماونه‌ته‌وه.
ژماره‌یه‌كی زۆری غه‌ززه‌ییه‌كان به باكووره‌وه به‌ره‌و باشووری غه‌ززه، له ترسی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل راده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه یوسف ئه‌بو ریش بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستینی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس رایگه‌یاند، باڵه‌خانه‌ی به‌شی دڵ له نه‌خۆشخانه‌ی شیفا له غه‌ززه به‌یه‌كجاره‌كی داڕما، كه به ده‌یان هه‌زار ئاواره و بریندار و نه‌خۆش له‌نێو ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا گیریانخواردووه.
بەرەبەیانی رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەر حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل، بەگوێرەی داتا‌کان ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیل گەیشتووەتە زیاتر لە هەزار و 400 کەس، هەروەها زیاتر لە پێنج هەزار و 400 کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە 11 هەزار کەس و برینداربوونی زیاتر لە 27 هەزار کەسی دیکە.