شارەوانی ھەولێر وەستانی ئۆتۆمبێل ده‌كات به‌ پاره‌

K24 – هەولێر:

شارەوانی ھەولێر لە رێگەی پڕۆژەیەکی تایبەته‌وه‌ وەستانی ئۆتۆمبێل دەکات بە پارە، سەرەتا پڕۆژه‌كه‌ لە شەقامی 60 مەتری ھەولێر جێبەجێ دەكرێت.

بە گوێرەی کاتژمێرەکان نرخەکان دیاریکراوە، بۆ نموونە ئەگەر کاتژمێرێک ئۆتۆمبێل رابگری 500 دینار دەدەیت.

سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری ئەم پڕۆژەیە لە سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر بۆ کوردستان24 ئاشکرای دەکات، پڕۆژەکە لە قۆناغی تاقیکردنەوەیە و پاش تەواوبوونی لە چەند ھەفتەی داھاتوو دەچێتە بواری جێبەجێکردن.

Fly Erbil Advertisment