یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەموار دەکرێتەوە

K24 - هەولێر
سبه‌ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ پێشنیازەیاسای هەموارکردنەوەی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دەکات.
نووسینگەی راگەیاندنی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكردووه، رۆژی سێشه‌ممه 14/11/2023، په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان و خوێندنه‌وه بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا له‌نێویاندا پێشنیازه‌یاسای هه‌مواری یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی ژماره 31ی ساڵی 2019 كۆده‌بێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، له دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌دا كه كاتژمێر 1ی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌كی دیكه‌ش گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت.
یاسای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019 هەموار کراوەتەوە، لەو کاتەدا سەرجەم بەرپرسانی ئەوکاتی کۆمسیۆن خانەنشین کران و چەند مەرجێکی نوێش بۆ دیاریکردنی بەرپرسانی کۆمسیۆن دانرا، بەو ئامانجەی کە کۆمسیۆن بێ لایەن بێت.
دوای رووخانی رژێمی بەعسی عێراق، لە ساڵی 2004 کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دامەزرا، دەستەی کۆمسیۆنەکە لە نۆ ئەندامی سەرەکی پێکهاتووە و هەر چوار ساڵ جارێک دەگۆڕدرێن.