نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری له نه‌مانی سووته‌مه‌نی ده‌دات له غه‌ززه

K24 - هەولێر:
ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین هۆشداری ده‌دات له راوه‌ستانی خزمه‌تگوزارییه مرۆییه‌كان له ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوو به‌هۆی رێگه‌نه‌دان به گه‌یشتنی سووته‌مه‌نی بۆ غه‌ززه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 13ـی تشرینی دووه‌می 2023) تۆماس وایت، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین (ئۆنروا) هۆشداری دا له راوه‌ستانی خزمه‌تگوزارییه مرۆییه‌كان له ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوو به‌هۆی رێگه‌نه‌دان به گه‌یشتنی سووته‌مه‌نی بۆ غه‌ززه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین (ئۆنروا) هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه، به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دوو كۆنتراكتهری سه‌ره‌كی كه كار بۆ ئۆنروا ده‌كه‌ن، كاره‌كانیان راگرتووه و سووته‌مه‌نیان نه‌ماوه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات 200 هه‌زار كه‌س له كه‌رتی غه‌ززه له ئاوی خواردنه‌وه بێبه‌ش بن.
تۆماس وایت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له كۆی دوو ملیۆن و چوار سه‌د هه‌زار هاووڵاتیی كه‌رتی غه‌ززه، ملیۆنێك و شه‌ش سه‌د هه‌زار كه‌س ئاواره بوونه و ئه‌و هه‌شت سه‌د هه‌زاره‌ی له كه‌رته‌كه ماونه‌ته‌وه، سه‌رجه‌میان به ته‌واوه‌تی پشت به هاوكارییه مرۆییه‌كان ده‌به‌ستن بۆ به‌رده‌وامیدان به ژیان.
لە 7ـی ئۆکتۆبەر بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران، لەبەرامبەردا ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد، کە زیاتر لە 11 هەزار کەس کوژران و نزیکەی 28 هەزار کەسیش بریندار بوون.