سه‌در گورزێكی گه‌وره‌ی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق دا

K24 – هەولێر:
سه‌در داوای له لایه‌نگرانی ده‌كات، بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بكه‌ن و گوتی: "بایكۆتكردنتان ده‌بێته هۆی دڵخۆشكردنی من و بوغزاندنی دوژمنه‌كان".
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له میانه‌ی ده‌ستنووسێكدا كه ئاراسته‌ی لایه‌نگرانی كردووه و ده‌ڵێت: "یه‌كێك له گرنگترین شته‌كان كه بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری سه‌در جیاده‌كاته‌وه، یه‌كڕیزی و گوێڕایه‌ڵی و دڵسۆزییه‌تی، ده‌بێت پابه‌ند بن به چاكسازی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر موقته‌دا سه‌دریش بمرێت".
سه‌در هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "به‌شداریكردنتان له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران دڵته‌نگم ده‌كات، بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانتان دڵخۆشم ده‌كات و دوژمنانیش ده‌بوغزێنێت".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "بایكۆتكردنتان شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردن له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆ و هه‌روه‌ها هه‌ژموونی خه‌ڵكی گه‌نده‌ڵ و وابه‌سته به‌سه‌ر عێراقی خۆشه‌ویستمان، كه‌مده‌كاته‌وه".
سه‌در راشیگه‌یاندووه، دۆخی جیهانی و ناوچه‌یی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت به‌رده‌وام وریا و ئاماده بین.
له 15ی حوزه‌یرانی 2022، سه‌در بڕیاریدا له پرۆسه‌ی سیاسی وڵات بكشێته‌وه و به‌شداری له هیچ هه‌ڵبژاردنێكی داهاتوودا نه‌كات و بۆئه‌وه‌ی نه‌بنه به‌شێك له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌داره گه‌نده‌ڵه‌كان.
هەڵبژاردنی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023
وابڕیارە لە 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق (جگەلە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەبچێت، کە زیاتر لە 16 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان لەو هەڵبژاردنە هەیە و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری کردووە بۆ کردنەوەی حەوت هەزار و 765 بنکەی ده‌نگدان کە لە 48 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت، بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووان بەڕێوەدەبرێن كه ژماره‌یان 214 هەزار و 595 کارمەندە.
رۆژی (31ـی تشرینی یەکەمی 2023) کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پێنج هەزار و 915 کاندید کێبڕکێ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەن کە چوار هەزار و 258 کاندیدیان لە رەگەزی نێرن و هەزار و 657 کاندیدیش لە رەگەزی مێن و لەمیانی پرۆسەی وردبینیکردن و بەدواداچوون، 357 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخرانەوە.
رۆژی شەممە (16ـی ئەیلوولی 2023)، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، تیروپشکی بۆ دیاریکردنی ژمارەی لیستی هاوپەیمانی و پارت و کاندیدە سەربەخۆکان ئەنجامدا و دوای تەواوبوونی پرۆسەی پێداچوونەوە و وردبینی بۆ کاندیدە بەشداربووەکان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقیش، کاندید و لیستە بەشداربووەکانی هەڵبژاردن، لە سەرەتای ئەم مانگەوە بە فەرمی دەستیان بە پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن کرد.
