جه‌یك سۆلیڤان: لە کاتی هێرشکردنە سەرمان وەڵاممان دەبێت

K24 – هەولێر:
جه‌یك سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سەرۆکی ئەمەریکا رایگه‌یاند، لە کاتی هێرشکردنە سەرمان، وەڵاممان دەبێت. گوتیشی: "روانینی بایدن ئەوەیە، پێویستە ئاگاداری ئاسایشی هێزەکانمان بین".
سۆلیڤان گوتیشی: "ئەگەر هێزەکانی سەر بە ئێران بەردەوامبن لە هێرشکردنەسەر هێزەکانمان، ئێمەش بەردەوام دەبین لە وەڵامدانەوەیان، سەبارەت بەمە بایدن زۆر راشکاوبووە و ئێمەش فه‌رمانەکەمان جێبەجێکردووە، چونکە روانینی بایدن ئەوەیە، پێویستە ئاگاداری ئاسایشی هێزەکانمان لە عێراق و سووریا بین".
گوتیشی: "بەڕوونیش پیشانمان داون، ئەگەر هێرشمان بکرێتە سەر، وەڵاممان دەبێت".
به‌هۆی پشتگیری ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگی ئیسرائیل – حه‌ماس و ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی له غه‌ززه، ژماره‌یه‌ك گرووپ و میلیشیای عێراقی چه‌ندینجار بنكه و پێگه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان له سووریا و عێراق له رێگه‌ی درۆن و مووشه‌كه‌وه بۆردومان كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ماتیۆ میڵەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا ئه‌مڕۆ رایگەیاند، نابێت غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیربکرێت، رێگەش نادەین حەماس دەسەڵاتی لە غەززە هەبێت.
میڵەر هه‌روه‌ها گوتی: "کاری لەپێشینەمان رێگریکردنە لە فراوانبوونی بازنەی شەڕی ئیسرائیل – حه‌ماس، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پلانمان بۆ چەند سیناریۆیەکی مرۆیی داناوە".
میڵەر هه‌روه‌ها گوتی: "لە باکوورەوە رێگە نادەین لەگەڵ حیزبوڵڵا ئاڵۆزییەکان تەشەنە بکەن".