سبه‌ی جۆ بایدن و شی جین پینگ له كالیفۆرنیا كۆده‌بنه‌وه

K24- هه‌ولێر:
بۆ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، شی جین پینگ سه‌رۆكی چین وڵاته‌كه‌ی جێهێشت و به‌ره‌و سانفرانسیسكۆی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێكه‌وت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 14ـی تشرینی دووه‌می 2023)، شی جین بینگ سه‌رۆكی چین له رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه، له‌سه‌ر داوه‌تی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و سانفرانسیسكۆ به‌ڕێكه‌وت.
سبه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و چین له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی هاریكاری ئابووری ئاسیا و زه‌ریای هێمن له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا كۆده‌بنه‌وه.
وێڕای ناكۆكییه ئابووریی و سیاسییه‌كان تایبه‌ت به شه‌ڕی ئۆكرانیا، جه‌نگی حه‌ماس – ئیسرائیل و دۆسییه‌ی تایوان، دوای ساڵێك ئه‌م دیداره له نێوانیاندا رێكخرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هه‌ردوو سه‌رۆكی چین و ئه‌مه‌ریكا، تاووتوێی مه‌ترسییه‌كانی ئێران بۆسه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كاریگه‌ری بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵاتیش ده‌كه‌ن.