حه‌كیم رۆڵی حه‌لبووسی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق به‌رز ده‌نرخێنێت

K24 – هەولێر:
عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵه‌كانی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دووم له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌رز ده‌نرخێنین، كه پڕبوون له ده‌ستكه‌وتی گه‌وره، هاوشێوه‌ی ده‌ركردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له پڕۆژه‌یاسا و چاره‌سه‌ركردنی چه‌ندین قه‌یران له عێراقدا.
عه‌مار حه‌كیم هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ محه‌ممه‌د حه‌لبووسی له ئه‌ركه نیشتمانییه‌كه‌ی له‌هه‌ر كوێ بێت، خواست.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوای ئەوەی بە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراقی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە رایگەیاند، بڕیاڕی دادگای فیدراڵی جێگەی سەرسوڕمانە و، هەروەها دادگای فیدراڵی بەمجۆرە بڕیارانە رێز لە دەستوور ناگرێت.
حەلبووسی لە ساڵی 2018ـەوە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقە، هاوکات سەرۆکی حزبی تەقەدوومە. پێشتر و بەر لەوەی ببێتە سەرۆکی پەرلەمان، لە 29ی ئابی 2017، ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بە زۆرینەی دەنگ حەلبووسی کردە پارێزگار.