له‌یس دلێمی بۆ كوردستان24: حه‌لبووسی ساخته‌كاری كردووه و دادگا توانی هێزی یاسای به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت

K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی لادانی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌له‌مانی عێراق له پۆسته‌كه‌ی، له‌یس دلێمی كه سكاڵایی دژی حه‌لبووسی له دادگای فیدراڵی تۆماركردبوو، ده‌ڵێت: "ماوه‌ی ساڵێكه ئه‌و داوایه‌م پێشكه‌شی دادگا له دژی حه‌لبووسی كردووه". گوتیشی: "ئه‌مڕۆ دادگا توانی هێزی یاسا بسه‌پێنێت".
له‌یس دلێمی به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌و ساخته‌كارییه‌ی كه له‌لایه‌ن حه‌لبووسییه‌وه له دژی مندا كرا، سه‌ره‌تای دروستبوونی كێشه‌كه بوو. ده‌شڵێت: حه‌لبووسی هه‌ڵه‌ی كردووه و ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌رله‌مانی بۆ خودی خۆی خراپ به‌كارهێناوه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "كاتێك به‌ڵگه‌نامه‌كانم پێشكه‌ش به دادگا كرد، ده‌ركه‌وت قسه‌كانی حه‌لبووسی دوورن له راستییه‌وه، دواجار دادگا دانی به به‌ڵگه‌نامه و نووسراوه‌كانی ئێمه دانا".
دلێمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نوێنه‌ری حه‌لبووسی خۆی له دانیشتنه‌كانی دادگای فیدراڵی ئاماده‌بووه و دانی به‌وه داناوه، كه به بڕیاری حه‌لبووسی نووسراوه‌كان ساخته كراون و هه‌ڵساوه به نوێكردنه‌وه‌ی به‌رواره‌كان، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سوێنده‌یه كه بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی كاری په‌رله‌مانی خواردوویه‌تی.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، حه‌لبووسی له رێگه‌ی هه‌ڕه‌شه و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی له په‌رله‌مان، وایكردبوو ئێمه نه‌توانین به‌ڵگه‌كانی خۆمان له‌كاتی خۆیدا ساخ بكه‌ینه‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، من له هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان، پله‌ی یه‌كه‌مم له رێگه‌ی به‌ده‌ستهێنانی 28 هه‌زار ده‌نگ له به‌غدا به‌ده‌ستهێنا.
دواجار گوتی: "كاتێك ئه‌مڕۆ چووینه به‌رده‌م دادگا، زانیمان دادگا ده‌توانێ یاسا بسه‌پێنێ و موجامه‌له‌ی هیچ لایه‌نێك ناكات".
دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵ بە فەرمانێک، محەممەد حەلبووسی، بڕیاری دوورخستنەوەی لەیس مستەفا حەممود دلێمی، لە ئەندامێتی پەرلەمانی عێراق دا، پاش دوورخستنەوەی لە ئەندامێتی پەرلەمانی عێراق لە سەرەتای ئەمساڵدا، دلێمی، حەلبووسی بە ساختەکردنی نووسراوی دەست لەکارکێشانەوە تۆمەتبارکرد و كه پێشتر رایگەیاندبوو، نووسراوی دەستلەکارکێشانەوە بە واژۆکراوی بەبێ نووسینی بەروار بنووسێت، ئەمەشی بۆ دوورخستنەوەی بەکارهێناوە.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوای ئەوەی بە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراقی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە رایگەیاند، بڕیاڕی دادگای فیدراڵی جێگەی سەرسوڕمانە و، هەروەها دادگای فیدراڵی بەمجۆرە بڕیارانە رێز لە دەستوور ناگرێت.
حەلبووسی لە ساڵی 2018ـەوە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقە، هاوکات سەرۆکی حزبی تەقەدوومە. پێشتر و بەر لەوەی ببێتە سەرۆکی پەرلەمان، لە 29ی ئابی 2017، ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بە زۆرینەی دەنگ حەلبووسی کردە پارێزگار.