فینله‌ندا سه‌رقاڵی داخستنی سنووره‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ رووسیا

K24 – هەولێر:
فنله‌ندا رایده‌گه‌یه‌نێت سه‌رقاڵی هه‌ڵسه‌نگاندنی سنوورداركردنی جووڵه‌ی هاتووچۆكردنی نێوان سنووره‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ رووسیا ته‌نانه‌ت ره‌نگه سنوورداركردنه‌كه بگاته داخستنی سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له كۆچبه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی سنووره‌كانی فینله‌ندایان له رووسیاوه تێپه‌ڕاند.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 14ـی تشرینی دووه‌می 2023) بیتری ئۆربۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی فینله‌ندا رایگه‌یاند، رووسیا به‌ئه‌نقه‌ست رێگه به كۆچبه‌رانی نایاسایی ده‌دات سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌ی ببه‌زێنن، ئامانجیشی له‌و كاره تێكدانی سه‌قامگیری وڵاته‌كه‌یه‌تی.
سه‌رۆكوه‌زیرانی فینله‌ندا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، وڵاته‌كه‌ی ئه‌و كاره‌ی رووسیا به كارێكی مه‌به‌ستدار ده‌زانێت، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی فینله‌ندا ئامانجیه‌تی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیا پارێزراو بن.
فینله‌ندا له‌گه‌ڵ رووسیا 1340كم سنووری هاوبه‌شی هه‌یه. پێشتریش له نیسانی ئه‌مساڵدا مۆسكۆ رایگه‌یاندبوو رێككاری پێچه‌وانه له به‌رامبه‌ر هێلسنكی ده‌گرێته به‌ر به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی فینله‌ندا چووه ناو هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌نتیك (ناتۆ) و پێی وابوو فراوانبوونی ناتۆ له‌سه‌ر سنووره‌كانی، مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی رووسیا دروست ده‌كات.
له‌لای خۆیه‌وه ماری رانتانین، وه‌زیری ناوخۆی فینله‌ندا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، حكومه‌ت وه‌زاره‌ته‌كه‌یان راسپاردووه بۆ ئاماده‌كردنی زنجیره‌یه‌ك پڕۆژه‌پێشنیازی تایبه‌ت به رێككاره‌كان بۆ سنوورداركردنی جووڵه‌ی هاتووچۆی سنووره‌كان، كه ره‌نگه رێككاره‌كان بگه‌نه ئاستی داخستنی سنوور له‌گه‌ڵ رووسیا.