غه‌ززه بووه‌ته مۆته‌كه بۆ ئافره‌تانی دووگیان و منداڵانی شیره‌خۆر

K24 - هەولێر:
راپۆرته پزیشكییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن 50 هه‌زار ئافره‌تی دووگیان له كه‌رتی غه‌ززه هه‌یه، كه رۆژانه زیاتر 180ـیان له‌ناو قورسیه‌كانی جه‌نگی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس منداڵیان ده‌بێت، له كاتێكدا ئه‌وان پێویستیان به ژیانێكی ئارامه، به‌ڵام به‌هۆی جه‌نگه‌كه‌وه زۆربه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان له‌كار كه‌وتوون و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان تێدا نه‌ماوه.
محه‌ممه‌د ئه‌و منداڵه‌یه كه چه‌ند چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ئیسرائیل له دایك بووه، واتا محه‌ممه‌د یه‌كێكه له‌و منداڵانه‌ی كه چاو و گوێچكه‌یان به ده‌نگی مووشه‌ك و بۆردوومانه‌كانی سه‌ر غه‌ززه كراوه‌ته‌وه.
محه‌ممه‌د حهوتهمین منداڵی خێزانه‌كه‌یه‌تی، فه‌ده‌وی كیلابی دایكی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌وان ئاواره بوونه و شوێنی خۆیان له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ره‌فه‌ح به‌ره‌و قوتابخانه‌یه‌كی ره‌فه‌ح كه سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، گواستووه‌ته‌وه. ئه‌و ده‌ڵێت، له‌دایكبوونی محه‌ممه‌د تاڵترین ئه‌زموونی دایكایهتییهتی له‌و كاته‌ی هه‌ست به نه‌بوونی پاراستنی ئاسایشی منداڵه‌كه‌ی و دابینكردنی پێویستییه‌كانی ژیانی ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش وایكردووه رووبه‌ڕووی گۆشه‌گیری و خه‌می بكاته‌وه.
فه‌ده‌وی كیلاب گله‌یی له ژیانی سه‌ختی شاره‌كه‌یان ده‌كات و ده‌ڵێت، قوڕ به‌سه‌ری محه‌ممه‌دی تازه‌له‌دایكبوو بوو، ده‌وروبه‌رمان بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی جه‌نگه، ته‌نانه‌ت هیچ پێداویستییه‌كی ژیان به‌رده‌ست نییه، به‌ڵكو شیری دایك له‌ناو ئه‌و جه‌نگه‌دا وشكی كردووه.
به‌پێی توێژینه‌وه ته‌ندروستییه‌كان هه‌ر ئافره‌تێكی شیرده‌ر ده‌بێت رۆژانه نزیكه‌ی سێ لیتر ئاوی پاك بخواته‌وه و بڕی پێویستی خواردن بخوات، به‌ڵام دایكی محه‌ممه‌د ده‌ڵێت، به هه‌موو خێزانه‌كه‌یان كه به محه‌ممه‌ده‌وه نۆ كه‌سن، بوتڵێك ئاوی پاكیان ده‌ست ده‌كه‌وێت و به هاوبه‌شی ده‌یخۆنه‌وه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، به‌هۆی نه‌بوونی شیر له مه‌مكه‌كانی، ناچاره په‌نا بباته به‌ر شیری قوتوو، كه ئه‌ویش زۆر به‌ده‌گمه‌ن ده‌ست ده‌كه‌وێت، ته‌نانه‌ت له كاتێكه‌وه بۆ كاتێكی دیكه جۆره‌كانی شیری قوتوو ده‌گۆڕێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات سكی منداڵه‌كه‌ی بئاوسێ و باووبژ (غازات) دروست بكات و ئازاری زیاد بكات. ده‌شڵێت، هه‌موو منداڵه تازهلهدایكبووهكانی غه‌ززه و دایكه‌كانیان و ئه‌و ئافره‌تانه‌یشی دووگیانن، له ژیانێكی سه‌ختدا ده‌ژین، كه هه‌موو كات له‌ناو مردنێكی به‌رده‌وامدان و هێشتاش له چاوه‌ڕوانی مردنه گهورهكهدان.