بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجەدا نقووم بوو

K24-هەولێر
بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجەدا نقووم بوو و پێنچ سەرنشین لەنێو بەلەمەکەدا خنكان و دووی دیکەشیان تا ئێستا بێسهروشوێنن.
ئهمڕۆ چوارشەممە 15ی تشرینی دووەم، دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە تورکیا، لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکردووە، بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجەدا بە 13 کۆچبەرەوە لە دەرەوەی کەنداوی کیلۆپاترا لە شاری چەشمەی تورکیا بەهۆی خراپی کەشوهەوا نقووم بووە، بەپێی زانیارییەکانی ئەو دەزگایە، پێنچ کۆچبەر لهنێو بهلهمهكهدا خنكان و دووی دیکەش تا ئێستا بێ سەر و شوێنن.
کوردە یەشار نوێنەری دەزگاکە لە تورکیا رایگەیاندووە، پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا کەسێکیان لەناو دەریا رزگارکردووە و پێنچ کەسی دیکەشیان لەسەر وشکانی بە تەندروستی باش دۆزیوەتەوە.
کوردە ئاماژەی بەوەشکردووە، پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا چوار تەرمیان لە دەریا و تەرمێکی دیکەشیان لەسەر وشکانی دۆزیوەتەوە، و گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی دوو بێ سەر و شوێنەکە بەردەوامە.
سەرباری هەوڵدان بۆ ئاشکراکردنی رەگەزنامە و تەمەنی کۆچبەره خنكاوهكان، گهڕان به دوای كهسه زیندووهكانیش بهردهوامه.
کارزان حەیدەر