ناتانیاهۆ: ده‌گه‌ینه هه‌موو شوێنێكی غه‌ززه

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت شوێنێك نییه له غه‌ززه نه‌یگه‌نێ و كۆتایی به حه‌ماس ده‌هێنن و بارمته‌كان رزگار ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 15ـی تشرینی دووه‌می 2023) بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له باشووری ئیسرائیل رایگه‌یاند، ده‌گه‌یه‌نێ هه‌موو شوێنێكی غه‌ززه و شوێنێك نامێنێت نه‌یگه‌یه‌نێ.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له‌م جه‌نگه‌دا كۆتایی به بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌هێنن و سه‌رجه‌م بارمته ئیسرائیلییه‌كانیش له‌ژێر ده‌ستی بزووتنه‌وه‌كه رزگار ده‌كه‌ن.
ناتانیاهۆ هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، كۆتاییهێنان به بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له غه‌ززه و رزگاركردنی بارمه‌ته ئیسرائیلییه‌كان دوو ئه‌ركی سه‌ره‌كی جه‌نگی ئیسرائیله له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی.
زیاتر لە مانگێک تێدەپەڕێت بەسەر هێرشی چەکداری بزووتنەوەی حەماسی فه‌ڵه‌ستینی بۆ سەر ئیسرائیل کە لە ئەنجامدا زیاتر لە 1400 ئیسرائیلی کوژراو و زیاتر له هه‌زار برینداریشی لێ كه‌وته‌وه، هەروەها زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەک بارمتە لەلایەن ئەو بزووتنەوەیەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ئیسرائیل وەکو تۆڵەکردنەوەیەک، زیاتر لە مانگێکە پێگەکانی حەماس لە غەززە بۆردوومان دەکات، ئەمە بێجگە لەو هێرشە زەوینییەی بۆ سەر شارەکە دەستپێکردووە. وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەززە دەڵێت، بەهۆی بۆردوومانەکانەوە، زیاتر لە 11 هەزار هاووڵاتی سڤیل کوژراون و زیاتر لە 30 هەزاری دیکەش بریندارن.
هاوکات تەندروستیی غەززە ئاشکرایکردووە، لە 07ـی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 135 دامەزراوەی تەندروستی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەئامانج گیراون و 23 نەخۆشخانەش لەکارکەوتوون.