مه‌سرور بارزانی: یونامی له عێراق سەکۆیەکی متمانەپێکراوە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمڕۆ بە سه‌رۆكى تيمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتيژى به ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراقم گوت، پێویستیمان بە هاوکاریی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق هەیە.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو)، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی نووسیوویه‌تی: هەروەک ئەمڕۆ بە ڤۆلكه‌ر پێرتسم گوت، پێویستیمان بە هاوکاریی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق هەیە.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "جیا لە ئەرکەکانی دیکەی، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق سەکۆیەکی تەکنیکیی متمانەپێکراوە بۆ یارمەتیدان لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی حکومەتی هەرێم و بەغدا".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11/15، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ڤۆلكه‌ر پێرتس، سه‌رۆكى تيمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتيژى به ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یونامی UNAMI) كرد.
سەرۆکی تیمەکە تیشکی خستە سەر ئامانجی سەردانەکەی کە هەڵسەنگاندنی ئه‌رك و كاره‌كانى تيمى نێرده‌ى نه‌ته‌وه يهكگرتووهكانە له عێراق (UNAMI).
سه‌رۆكی حکومەت جەختی لە پێویستیى مانەوەی ئەرکی یونامی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و گرنگیی کاراتربوونی ڕۆڵە سیاسییەکەی کرد بۆ یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان و سەقامگیریی سیاسی و پتەوکردنی بنەما و دامەزراوە دیموکراتییەکان و پاڵپشتی سیستەمی فیدراڵی و جێبەجێکردنی ماددەکانی دەستوور، بە تایبەتی ماددەی 140 و ڕێزگرتن و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و گشت پێکهاتەکانی عێراق.
هەروەک ئەمڕۆ بە @volkerperthesم گوت، پێویستیمان بە هاوکاریی @UNIraq هەیە. جیا لە ئەرکەکانی دیکەی، سەکۆیەکی تەکنیکیی متمانەپێکراویشە بۆ یارمەتیدان لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی حکومەتی هەرێم و بەغدا.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) November 15, 2023