بزووتنەوەی گۆڕان خانەی نوێی راپەڕاندن هەڵدهبژێرێت

K24 – ههولێر:
جڤاتى نیشتمانى بزووتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەى تەواوکارى ئەنجام دراوە و بڕیار دراوە بەگوێرەی رێکارەکانی دەستوورى ناوخۆیی، خانەى راپەڕاندن هەڵبژێردرێت.
ئهمڕۆ (چوارشهممه 15ـی تشرینی دووهمی 2023) سەرچاوەیەک لە جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە ماوەی سێ هەفتەدا ئەو کەسانەی دەیانەوێت خۆیان کاندید بکەن بۆ خانەی ڕاپەڕاندن دەبێت فۆڕمی کاندیدبوون پڕبکەنەوە.
روونیشیكردهوه، ئهو كهسهی خۆی كاندید دهكات مەرجی سەرەکی ئەوەیە کە لەنێو بزوتنەوەی گۆڕاندا کار بکات و ڕۆژی 9ـی كانوونی یهكهمی داهاتوو لە کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی خانەی نوێی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵدەبژێردرێت کە ژمارەیان حەوت کەس دەبێت هاوشێوەی خانەی ڕاپەڕاندنی ڕابردوو.
باسی لهوهش كردووه، هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن، رێکخەری نوێی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵدەبژێردرێت و تا ئێستاش ناوی هیچ کەس دیاری نەکراوە کە وەک رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دیاری دەکرێت.
ههروهها سهرچاوهكه ئاماژهی بهوهش كردووه، خانەى ڕاپەڕاندن بەگوێرەی رێکارە دەستوورییەکان بۆ جێبەجێکردنى بڕیار و راسپاردەکانى جڤاتى نیشتیمانی هەڵدەبژێردرێت و لە پێکهاتەکەیدا رەچاوى کەسایەتییە سیاسییە دیار و بەئەزموونەکان و نوێنەرایەتى گەنجان و ئافرەتان بکرێت.