هەزاران نەمام لە دهۆک چێندران؛ "هەزارانی دیکەش دەچێنین"

لە رێوڕەسمێکدا هەزاران نەمام لە دهۆک چێندران (وێنە: ماهر شنگالی - کوردستان24)

K24 - هەولێر

هەزاران نەمام لەسەر رووبەری 100 دۆنم زەوی لە دهۆک چێندران و پارێزگاریش دەڵێت، "داوامان کردووە 100 دۆنم زەوی دیکەمان بۆ دابین بکەن بۆ ئەوەی هەزاران نەمامی دیکە بچێنین".

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16-11-2023، لە رێوڕەسمێکدا و بە ئامادەبوونی د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک؛ زیاتر لە سێ هەزار نەمام لەسەر رووبەری 100 دۆنم زەوی، لە پارکی "ئالووکا"ـی ئەو شارە چێندران.

پارێزگاری دهۆک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا سوپاسی کونسوڵخانەی هۆڵەندا و هەموو ئەو لایەنانەی کرد کە هاوکاریان کردوون بۆ بەجێگەیاندنی ئەو پڕۆژەیە و جەختی لەوە کردەوە، "چاندنی نەمام بەنها بەس نییە، بەڵکوو گرنگتر لەوە، چاودێریکردن و پاراستنی نەمامەکانە، بۆ ئەوەی بتوانن گەشە بکەن".

د. عەلی تەتەر ئاماژەی بەوەش کرد، "بێجگە لەم 100 دۆنم زەوییە کە نەمامەکان لەسەری چێندراون؛ داوام لە لایەنە پەیوەندارەکان کردووە 100 دۆنم زەوی دیکەمان بۆ دابین بکەن بۆ ئەوەی ئێمە وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی پارێزگای دهۆک نەمامی لەسەر بچێنین و چاودێریان بکەین".

بە گوتەی د. عەلی تەتەر، "هەوڵدەدەین پڕۆسەی چاندنی نەمام لە سنووری پارێزگای دهۆک بەردەوام بێت؛ هێندەی پێمان بکرێت و وەرزەکە گونجاو بێت، نەمامی زیاتر دەچێنین. داواش لە هەموو قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان دەکەم، لە هەر شوێنێک پێویستی بە چاندنی نەمام هەبێت، ئامادەکاری بکەن و ئاگادارمان بکەنەوە، بۆ ئەوەی پشتیوانیان لێ بکەین. مەبەستمانە رووبەری زیاتری پارێزگای دهۆک سەوز بکەین".

پارێزگاری دهۆک گوتیشی، "سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەم کە لەسەر بڕینی ژمارەیەک دار لە سەنتەری شاری دهۆک ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی، هەرچەندە پێشتر مۆڵەتیشیان پێدرابوو و پێویستبوو دارەكان ببڕدرێن بۆ ئەوەی ژمارەیەک کامێرای تیژڕەوی دابنرێن. زۆر پێمان خۆشبوو کە بینیمان ئەم هۆشیارییە پەیدابووە و کۆمەڵێک لە گەنجەکانمان لەسەر بڕینی ژمارەیەک دار بەم شێوەیە ناڕەزایەتییان دەربڕی؛ هیوادارم بەردەوام بن و ژینگەی خۆیان بپارێزن".

وەکو ئەوەی پارێزگاری دهۆک باسی کرد، "لە جێگەی هەر دارێکی بڕدراو، داومان کردووە دەیان دار بچێندرێن و چاودێریان بکرێت بۆ ئەوەی گەشە بکەن" و دەڵێت، "بڕینی دار بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە. پێویستە هەموو لایەک هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئەو  کەسانەی داردەبڕن و ژینگە تێکدەدەن".  