پیێر دیگۆل: رووسه‌كان له‌پێناو به‌ها نه‌ریتییه خێزانی و رووحییه‌كان ده‌جه‌نگن

K24 – هەولێر:
نه‌وه‌یه‌كی ژه‌نه‌ڕاڵ دیگۆلی پاڵه‌وان و به‌رگریكاری فه‌ره‌نسی دژ به نازیسزم رایده‌گه‌یه‌نێت رووسه‌كان له‌پێناو به‌ها نه‌ریتییه خێزانی و رووحییه‌كان ده‌جه‌نگن، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت مه‌به‌ستیه‌تی ببێته خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی رووسی و پێی وایه به‌ده‌ستهێنانی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته هه‌لێكی گه‌وره‌یه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 16ـی تشرینی دووه‌می 2023) پیێر دیگۆل، كوڕی چواره‌می فلیپی دیگۆلی پاڵه‌وان و به‌رگریكاری فه‌ره‌نسی دژ به نازیسزم رایگه‌یاند، مه‌به‌ستیه‌تی ببێته خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی رووسی، هه‌روه‌ها به‌ده‌ستهێنانی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته به "گه‌وره‌ترین ده‌رفه‌ت" ده‌زانێت و پێی سه‌ربه‌رز ده‌بێت.
پیێر دیگۆل كه ئێستا به مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندێكی رۆشنبیری له شاری سانبترسبۆرگی رووسیایه، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به ئاماده‌بوونی له‌و وڵاته و له گوته‌یه‌كدا رایگه‌یاند "خۆشحاڵم له‌ناو جه‌نگاوه‌ره رووسهكاندام كه له‌پێناو به‌ها نه‌ریتییه‌كان به‌تایبه‌تی به‌های خێزان و به‌های رووحی ده‌جه‌نگن."
پیێر دیگۆل به‌و ناسراوه له جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیادا لایه‌نگری رووسیا و ڤلادیمێر پوتنه. له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌ها نه‌ریتییه‌كان له رووسیا له ترۆپكدان، له كاتێكدا ئه‌و به‌هایانه له وڵاتانی رۆژئاوا، خۆریان ئاوا بووه.
پیێر دیگۆل هاوكات پێشبینی كرد هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌نتیك (ناتۆ) له جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیادا شكست ده‌هێنێت، به‌تایبه‌ت نه خودی خۆی نه رۆژئاواش به‌گشتی ناتوانن له‌و جه‌نگه‌دا به‌رده‌وام بن.
پیێر فلیپی دیگۆل بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات میراتی دیگۆلی باپیره‌ی زیندوو ده‌كاته‌وه، كاتێك له جه‌نگی سارددا له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا، داوای هه‌ڵوێستێكی هاوسه‌نگی له فه‌ره‌نسا ده‌كرد.
سه‌ره‌ڕای پیێر دیگۆل بانگه‌شه‌ی زیندووكردنه‌وه‌ی میراته سیاسی و دیپلۆماسییه‌كه‌ی باپیره‌ی ده‌كات، به‌ڵام خانه‌واده‌كه‌ی رایده‌گه‌یه‌نن له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی هاوڕا نین.
