نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌میشه به وڵاتی پێكه‌وه ژیان ده‌مێنێته‌وه

K24 - هەولێر:
به‌بۆنه‌ی رۆژی زمان و كولتووری توركمان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه و تێیدا پیرۆزبایی له توركمانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: "هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌میشه به وڵاتی پێكه‌وه ژیان ده‌مێنێته‌وه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17ـی تشرینی دووه‌می 2023، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، نووسیوویه‌تی: "رۆژی زمان و كولتووری توركمانی له ته‌واوی خوشك و برایانی توركمان له هه‌رێمی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م".
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "هه‌موو پشتگیرییه‌ك له مافه‌كانی پێكهاته‌ی توركمان و ته‌واوی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتده‌كهینه‌وه".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دڵنیاییشی دا ده‌ڵێت: "هه‌مووان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌میشه به وڵاتی پێكه‌وه ژیان ده‌مێنێته‌وه".
لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانی رۆژی25ـی کانوونی یەکەمی ساڵی 2019، رۆژی 25ـی شوبات وەکو رۆژی رۆژنامەگەریی تورکمانی و رۆژی 17ـی تشرینی دووەمیش وەکو رۆژی فەرمی زمان و کولتووری تورکمان ناسێندرا و بە دەنگی رەھای پەرلەمانتاران پەسەندکرا.
ڕۆژی زمان و کولتووری تورکمانی له ته‌واوی خوشک و برایانی تورکمان له هه‌رێمی کوردستان پیرۆز ده‌که‌م.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) November 17, 2023
هه‌موو پشتگیرییه‌ک له مافه‌کانی پێکهاته‌ی تورکمان و ته‌واوی پێکهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کانی کوردستان دووپات ده‌که‌ینه‌وه.
هه‌مووان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که هه‌رێمی…