دژه تیرۆری كوردستان: بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر

K24 - هەولێر:
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 10:25، لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر، کە پێشتر فڕۆکەخانەکە وەک بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەکار دەهات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كه‌مێك پێش ئێستا مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق رایگه‌یاند، له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر غه‌ززه، هێرشكرایه‌سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ریر.
پێشتریش وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا (پێنتاگۆن)، بڵاویکردبووه‌وه، لە 17ـی تشرینی یەکەمی رابردووه‌وه، تاكو ئێستا، 58 هێرشکراوەتە سەر بنکەکانی ئەمه‌ریکا لە عێراق و سووریا.
یاریدەدەری گوتەبێژی پێنتاگۆن، سابرینا سینگ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی رایگەیاندبوو، "لە 17ـی تشرینی یەکەمەوە تاكو ئێستا، 58 هێرشکراوەتە سەر سەربازانمان، کە هەموویان شکستیانهێناوە و زیانی بەرچاو بەر ژێرخان نەکەوتووە و هیچ سەربازێکیشمان بە شێوەیەکی کاریگەر بریندار نەبوون. تەواوی سەربازە بریندارەکان چوونەتەوە سەر ئەرکەکانیان".
گوتیشی: "تاكو ئێستا 58 هێرشکراوە و لەوانەش 27 هێرشیان لە عێراق و 30یان لە سووریا بووە".
رۆژی (26ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، رۆژنامه‌ی(The Washington Post) ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بیر له لێدانی گورزێك له گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران ده‌كاته‌وه، كه له عێراق و سووریا هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئه‌و رۆژنامه‌یه باسی له‌وه‌شكردبوو، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن كۆمارییه‌كانه‌وه فشاری زیاتری خراوه‌ته‌سه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه بداته‌وه كه ده‌كرێنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا.