كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق: هیچ بڕیارێكمان بۆ گۆڕینی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه

K24 – هەولێر:
كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا هیچ بڕیارێكیان بۆ گۆڕینی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 17ـی تشرینی دووه‌می 2023) عومه‌ر ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، له‌باره‌ی گۆڕینی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دومی نیشتمانی كه ئێستا محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌هۆی بڕیاری دادگای فیدراڵییه‌وه دوورخراوه‌ته‌وه، هیچ بڕیارێكیان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه .
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، فارس ئه‌لفارس، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی عه‌زم رایگه‌یاندووه، گفتوگۆكان بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان به‌رده‌وامه و رێككه‌وتن هه‌یه سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان له ده‌ره‌وه‌ی حزبی ته‌قه‌دومی حه‌لبووسی بێت، بۆیه تائێستا گفتوگۆكان به‌رده‌وامن و هێشتا ناوی كاندیده‌كه‌یان یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه.
رۆژی سێشەممە (14ـی تشرینی دووەمی 2023) دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەر یەکە لە محەممەد حەلبووسی و لەیس دلێمی لە پەرلەمانی عێراق هێنا و بەمەش راستەخۆ حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دووردەخرێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو کێشانەی لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارە لەماوەی رابردوو لە نێوانیان روویاندا.
رۆژی سێشەممە (14ـی تشرینی دووەمی 2023) هەریەکە لە محەممەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانان، خالید بەتتال، وەزیری پیشەسازی و ئەحمەد فەکاک، وەزیری رۆشنبیری، نامەی دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش بە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد. لە ناوەڕۆکی نامەی دەستلەکارکێشانەوەیاندا ئاماژەیان بەوەکردووە، بەهۆی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بووە بۆ کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حزبی تەقەدووم لە ئەندامێتی پەرلەمانی عێراق.
رۆژی دواتریش، محەممەد حەلبووسی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بەپێی ماددەی 49 لە دەستوور و یاسای هەڵبژاردن بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی یاسایی نییە، ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی هەموو لایەنێک پابەندی دەستوور بن".
حەلبووسی راشیگەیاند: "بەگوێرەی دەستوور و یاسایی هەڵبژاردن، تەنها سەرۆکی پەرلەمان بۆی هەیە کۆتایی بە ئەندامێتی پەرلەمانتار بهێنێت، هەروەها تەنها دادگای دادوەری بۆی هەیە لەسەر تاوانە جیاوازەکان بڕیار لەسەر پەرلەمانتار دەربکەن، هەروەها تەنیا بەپێی ماددەی 52ـی دەستوور، دادگای باڵای فیدراڵی بۆی هەیە بەدواداچوون بکات، ئەویش لە سەر راست و دروستی ئەندامێتی پەرلەمانتار".