عەممار حەکیم: بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن ناهاوسەنگی سیاسی لە عێراق دروستدەکات

K24 – هەولێر:
رێبەری رەوتی حیکمە لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان هۆشداری دەدات و دەڵێت: بەرپرسیارێتی ناهاوسەنگی سیاسی لە عێراق لە ئەستۆی ئەو لایەنانەیە کە داوا لە خەڵک دەکەن بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن.
ئەمڕۆ هەینی (17ـی تشرینی دووەمی 2023) عەممار حەکیم، رێبەری رەوتی حیکمە لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن رایگەیاند، ئێمه له عێراق بۆ ماوه‌ی ساڵانێكی زۆر له‌ناو كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و ته‌قینه‌وه‌ی رۆژانه گوزه‌رمان كرد، وێڕای ناكۆكیی نێوان پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌كان و نزیكبوونه‌وه له وێرانییه‌كی ته‌واو.
ئاماژەی بەوەدا، ئێستاش كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كابووسی داعشمان تێپه‌ڕاندووه، پێویستمان به سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگ هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كان به‌بێ جیاوازی ببینێت و به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو هاووڵاتیانی پێكهاته جیاوازه‌كان وه‌ك یه‌ك له‌به‌رچاو بگرێت.
رێبەری رەوتی حیکمە، دەڵێت: هه‌میشه ئێمه قسه ده‌كه‌ین به‌ڵام پێویستمان به جێبه‌جێكردنه، دۆخی وڵاته‌كه‌مان وه‌ك ئه‌وه وایه كه تۆ نیازی گه‌شتێكت هه‌بێت به‌ره‌و كه‌نارێكی ئارام، وه‌ك ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌مان هه‌بێت و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناو فڕۆكه‌ش ده‌سته‌به‌ر بن، به‌ڵام كێشه له نه‌بوونی فڕۆكهوانهكهدایه، تاوه‌كو ببێت به فریادڕه‌س، بۆئه‌وه‌ی له گه‌شته‌كه‌ماندا له كه‌نارێكی ئارام لهگهنگهر بگرین.
عەممار حەکیم، گوتیشی: "پێویسته گرنگی به گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بده‌ین و له بری بیركردنه‌وه له خه‌ڵكانێك و له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م و ئه‌و، ده‌بێت زۆرترین گرنگی به خه‌ڵكی خۆمان بده‌ین".
رێبەری رەوتی حیکمە، سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا، "هه‌ندێك لایه‌ن داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، ناتواندرێت ئه‌و هاوسه‌نگییه سیاسییه رووبدات، كه باسی ده‌كه‌م، به‌رپرسیارێتی ئه‌و ناهاوسه‌نگییه‌ش ده‌خه‌مه ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی ئه‌و داوایه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن".
ئەم هەڵوێستەی عەممار حەکیم، رێبەری رەوتی حیکمە دوای ئەوە دێت کە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوای لە هاووڵاتییان کردبوو بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بکەن.
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له میانه‌ی ده‌ستنووسێكدا بە هاووڵاتییانی رایگەیاندبوو، "به‌شداریكردنتان له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران دڵته‌نگم ده‌كات، بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانتان دڵخۆشم ده‌كات و دوژمنانیش ده‌بوغزێنێت".
سه‌در راشیگه‌یاندووه، دۆخی جیهانی و ناوچه‌یی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت به‌رده‌وام وریا و ئاماده بن.
له 15ی حوزه‌یرانی 2022، سه‌در بڕیاریدا له پرۆسه‌ی سیاسی وڵات بكشێته‌وه و به‌شداری له هیچ هه‌ڵبژاردنێكی داهاتوودا نه‌كات و بۆئه‌وه‌ی نه‌بنه به‌شێك له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌داره گه‌نده‌ڵه‌كان.
هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق
وابڕیارە لە 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق (جگەلە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەبچێت کە زیاتر لە 16 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان لەو هەڵبژاردنە هەیە و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری کردووە بۆ کردنەوەی حەوت هەزار و 765 بنکەی ده‌نگدان کە لە 48 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت، بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووان بەڕێوەدەبرێن كه ژماره‌یان 214 هەزار و 595 کارمەندە.
لەبارەی ژمارەی کورسی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، لە یاسای ژمارە (4)ـی ساڵی 2023 کە تایبەتە بە هەموارکردنەوەی سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ژمارە (12)ـی ساڵی 2018، زۆرترین کورسی لە بەغدای پایتەختە بە 49 کورسی و دوای ئەویش پارێزگای نەینەوا دێت بە 26 کورسی و پارێزگای بەسرەش 22 کورسی هەیە. بەشێوەیەک، کۆی گشتی ژمارەی کورسی ئەنجوومەنی هەر 15 پارێزگاکە بریتییە لە 275 کورسی و 75 کورسییان تایبەتە بە کۆتای ئافرەتان.