لە عێراق ژمارەی تووشبووانی دەروونی زیادیکردووە؛ پزیشکی پسپۆڕیش زۆر کەمن
K24 - هەولێر
نه‌بوونی پزیشكی پسپۆڕ بە نەخۆشییە دەروونییەکان؛ به‌شێك له عێراقییه‌كانی ناچاركردووه، په‌نا ببه‌نه به‌ر پزیشكی راوێژكار له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌ری تاكه نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونیش له به‌غدا ده‌ڵێت، ژماره‌ی تووشبووان زۆر له سه‌رووی تواناکانیاندایە.
دوای بێ ئومێد بوونیان له ده‌ستكه‌وتنی پزیشكی ده‌روونی، به‌شێك له عێراقییه‌كان ناچارن، په‌نا ببه‌نه به‌ر راوێژكاری ده‌روونی له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه. ئەم وڵاتە كه چه‌ندین ساڵه به‌ده‌ست ناكۆكییه مه‌زهه‌بی و سیاسییەکانەوە ده‌ناڵێنێت، تا ئێستا گرنگیدانیش به ته‌ندروستی ده‌روونی سنوورداره.
نه‌خۆشخانه‌ی ره‌شاد تاكه بنكه‌ی ته‌ندروستییه كه له به‌غدا پێشوازی له تووشبووانی نه‌خۆشی ده‌روونی مه‌ترسیدار ده‌كات، له‌وانه‌ش تووشبووانی شیزۆفینیا. له ده‌ره‌وه‌ش نه‌خۆشخانه‌کە خزمه‌تگوزاریی راوێژكاریی بۆ ئه‌و كه‌سانه دەستەبەر كردووه، كه تووشی خه‌مۆكی و رارایی بوونه.
فیراس ئه‌لكازمی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ره‌شاد دەڵێت: "ئێمه كێشه‌ی نه‌بوونی پزیشكی پسپۆڕی ده‌روونیمان هه‌یه، لێره ته‌نیا 11 پزیشكی ده‌روونی هه‌ن، به‌خۆشمه‌وه. هه‌ر پزیشكێك 150 نه‌خۆشی به‌رده‌كه‌وێت، واتا هه‌ر پزیشكێك پێویسته له ماوه‌ی 30 رۆژدا چاودێری و چاره‌سه‌ری به 150 نه‌خۆش بدات. ئه‌و پێوانه‌یه‌ش له هیچ وڵاتێك نییه و ئه‌مه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌یه".
ململانێ سیاسی و مەزهەبییەکانی ناوخۆی عێراق لەلایەکەوە و پێشێلكارییه‌كانی داعش‌یش لەلایەکی دیکەوە، كاریگه‌ریی زۆر نه‌رێنییان له‌سه‌ر هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە بە شێوەیەکی گشتی هه‌بووه و تا ئێستاش وڵاتەکە پێویستییەکی زۆری به پسپۆری ده‌روونییه.
زه‌ینه‌ب عه‌بدولڕه‌زاق، کە پزیشكێکی دەروونییە؛ ئاماژە بەوە دەدات، "له هه‌موو جیهان په‌ڵه‌یه‌كی ناشیرین له‌سه‌ر پزیشكانی ده‌روونی هه‌بوو، به‌ڵام به‌مدواییانه خه‌ریكه خه‌ڵكیش له گرنگی ئه‌و پسپۆڕییه تێده‌گه‌ن، به‌تایبه‌ت نه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه روناكبیرترن له جاران، ئه‌مه‌ش وایكردووه، خواست له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ده‌روونی له‌سه‌ر ئاستێكی فراوانتر خۆی بنوێنێت".