لەچەند ھێرشێكدا دەیان چەكداری داعش كوژران

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی زانیارییەكان لە دواین ھێرشی ئاسمانی ھاوپەیمانان بۆ سەر چەكدارانی داعش لە عێراق، دەیان چەکداری داعش کوژراون.

فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە چەند هێرشێکدا بۆ هەردوو پارێزگای ئەنبار و نەینەوا دەیان چەکدارییان کوشت.

 لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەکان بۆسەر گوندی جەدعەی نزیک گەیارەی سەربە پارێزگای نەینەوا، کە کۆبوونەوەیەکی چەکدارانی داعشی کردبووە ئامانج، نزیکەی ٢٠ چەکدار کوژراون.

لە بۆردوومانێکی هاوشێوەدا لە قائیمی رۆژئاوای ئەنبار، دەیان چەکداری دیکەی داعش کوژراون و ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و مۆڵگەش لەناوبران.

Fly Erbil Advertisment