میلیشیاكان له عێراق هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و له سووریاش وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه

K24 – هەولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی ئه‌لحوره‌ی ئه‌مه‌ریكی، میلیشیا عێراقییه‌كانی پاڵپشتیكراو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بنكه و باره‌گا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ئه‌مه‌ریكا له سووریا وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه ده‌داته‌وه، بنكه و باره‌گا سه‌ربازییه‌كانی سوپای پاسداران بۆردومان ده‌كات.
له 17ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوان له غه‌ززه، مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق كه نزیكه له ئێران، هێرشه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه، به‌وه‌ی تاكو ئێستا ژماره‌ی هێرشه‌كان گه‌یشتووه‌ته 61 هێرش، هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) ئاماژه‌ی پێداوه، سوپای ئه‌مه‌ریكاش سێ‌جار وه‌ڵامی هێرشه‌كانی داوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پنتاگۆن، 29 هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، 32 هێرشیش كراوه‌ته سه‌ر بنكه و باره‌گا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له سووریا.
ئه‌مه‌ریكا دوو هه‌زار سه‌ربازی له عێراق وه‌ك راوێژكار به گوێره‌ی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌غدا هێشتووه‌ته‌وه، 900 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكیش له سووریا بوونیان هه‌یه.
زۆربه‌ی هێرشی میلیشاكانی نزیك له ئێران له رێگه‌ی درۆن و مووشه‌كه‌وه كراوه، زیانی زۆریشی به ژێرخانی سوپای ئه‌مه‌ریكا نه‌گه‌یاندووه.
له دوای رووخانی سه‌دام و حوسێن و ئازادبوونی عێراق، ئه‌و میلیشیا عێراقییانه ده‌ركه‌وتن، دواتر بوونیان له عێراق فراوان بوو و به‌شێكیان له لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن.
دوێنێ وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، شەش کەسایەتی کە سەر بە گرووپی میلیشیای هاوپەیمانی ئێرانن، لە پشت هێرشەکانی ئەم دواییەن کە کراوانە سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمەریکا لە عێراق و سووریا، کە لە ئێرانەوە راهێنانیان پێدەکرێت و پارەدار دەکرێن.
بە گوێرەی زانیارییە بەردەستەکان، زیاتر لە 10 گرووپی میلیشیای چەکدار لە عێراق هەن و، کۆی گشتی ژمارەی ئەندامەکانیان نزیکەی 100 بۆ 150 هەزار چەکدارە.