وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی راسپارد ئاماده‌كاری بۆ ئه‌گه‌ری روودانی لافاو بكه‌ن

K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی راسپارد، ئاماده‌كاری بۆ ئه‌گه‌ری روودانی لافاو بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 19ـی تشرینی دووه‌می 2023)، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی راسپێردران، سەرجەم تیمەکانی فریاکەوتن و ئەمبوڵانس و نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن ئامادەکاری بکەن، لە ئەگەری روودانی لافاو یان ھەر روداوێکی دیکە، لە ئامادەباشی دابن و بەھانای ھاووڵاتیانەوە بچن و تیمەکان لەسەر ھێڵ بن.
ئەمڕۆ یەكشەممە بارانبارنی مام ناوەند له‌هه‌رێمی كوردستان دەستیپێكرد و پاشان لێزمەباران و هەورەتریشقە لە کاتەکانى ئێوارەدا لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سنوورى پارێزگاى دهۆک زیاد بوو.
لە درەنگانی شەودا، کاریگەریی ئەم شەپۆلە دەگاتە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى راپەڕین، زۆرترین رێژەى دابارین لە پارێزگاى دهۆک (شیلادزێ، ئامێدى، چەمانکى و ئاکرێ) دەبێت.
هاوکات سبه‌ی دووشەممە، ئاسمان بە گشتی هەور و باراناوی دەبێت، لە هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لێزمەبارانى بەردەوام و هەندێ کات مامناوەند دەبێت. شەپۆلێکى بەفربارین ناوچە شاخاوییەكانیش دەگرێتەوە و کاریگەریى ئەم شەپۆلە لە درەنگانی شەودا لاواز دەبێت. (هه‌روه‌ك كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی پێداوه).
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی بەرزی رێژەی پێشبینیکراوی بارانبارینی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارە بەڕێزەکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕیاردرا سبەی، لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی بکرێتە پشوو.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان داواکارە لە هاونیشتیمانییان پابەندی رێکار و رێنماییەییە خزمەتگوزارییەکان بن و نزیک نەبنەوە لە رووبار و ئەو شوێنانەی ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە و، لەکاتی ناچاریشدا نەبێت هاتووچۆی رێگاکانی دەرەوە نەکەن.
هەورامانی سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا، تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ئامادەباشیدان بۆ هەر حاڵەتێکی فریاگوزاری.