سوودانی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سێ وه‌زیره‌كه‌ی پارتی ته‌قه‌دوومی ره‌تكرده‌وه

K24 – هەولێر:
وه‌ك هه‌ڵوێستێك بۆ له‌كارلادانی حه‌لبووسی له پۆسته‌كه‌ی، سێ وه‌زیری حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی (كه سه‌ر به پارتی ته‌قه‌دووم بوون) ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش كرد، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراقیش له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌ر سێ وه‌زیره‌كه له‌لایه‌ن سوودانییه‌وه ره‌تكرایه‌وه.
باسم عه‌وادی گوته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق، له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌پێناو جه‌ختكردنه‌وه له به‌رنامه و پرۆگرامی حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی، به‌وه‌ی ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق به‌شداری حكومه‌ت بن و ببێته هۆی دروستكردنی سه‌قامگیری و كارئاسانی بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌ی، سه‌رۆكوه‌زیران محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ره‌تی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌ر سێ وه‌زیری پلاندانان، پیشه‌سازی و رۆشنبیری ره‌تكرده‌وه.
رۆژی (14ـی تشرینی دووەمی 2023) هەریەکە لە محەممەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانان، خالید بەتتال، وەزیری پیشەسازی و ئەحمەد فەکاک، وەزیری رۆشنبیری، نامەی دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش بە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد. لە ناوەڕۆکی نامەی دەست لەکارکێشانەوەیاندا ئاماژەیان بەوەکردووە، بەهۆی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بووە بۆ کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حزبی تەقەدووم لە ئەندامێتی پەرلەمانی عێراق.
دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەر یەکە لە محەممەد حەلبووسی و لەیس دلێمی لە پەرلەمانی عێراق هێنا و بەمەش راستەخۆ حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوورخرایه‌وه.