لۆرد فرانسیس: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌دجیتاڵكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان سه‌ركه‌وتوو بووه
K24 - هەولێر:
لۆرد فرانسیس سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر ژینگه‌ی سه‌قامگیری ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ راكێشانی وه‌به‌رهێنانی بیانی و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌دجیتاڵكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان سه‌ركه‌وتوو بووه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) لۆرد فرانسیس مۆد، هاوبه‌ندی فرانسیس مۆد له پانێڵێكی چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان ناوچه و ژینگه‌یه‌كی له‌بار و گونجاوه بۆ وه‌به‌رهێنان، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر فره‌چه‌شنه‌یی ئابوورییه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار و فراوانی بۆ وه‌به‌رهێنان ره‌خساندووه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، وه‌به‌رهێنه‌ران پێویستیان به زه‌مینه‌یه‌كی ئاسایشی هه‌یه، پێویستیان به سه‌قامگیری و دامه‌زراوه‌یی دامه‌زراوه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن مامه‌ڵه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌یی له‌گه‌ڵ پسپۆڕی و بوارهكانیاندا بكه‌ن و له رێگه‌ی یاساوه كار بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئاماده‌بوونی سه‌ركرده‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، نیشانه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشه كه وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی بۆ خۆی راده‌كێشێت و ده‌بێته به‌ڵگه به‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان.
تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، چاكسازییه‌كان له هیچ حكومه‌تێك به یه‌ك شێوه‌ی دیاریكراو نابێت، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به چه‌ندین ته‌كنیكه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێك له‌و تهكنیكانه پشتیوانی له پرۆسه‌ی چاكسازی بكات.
جه‌ختیشیكرده‌وه كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌دجیتاڵكردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌تایبه‌ت له به‌دجیتاڵكردنی بانكه‌كان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانییه‌وه. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئاراسته‌ی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به هاووڵاتییان له رێگه‌ی دجیتاڵییهوه هه‌نگاوی زۆر ئه‌رێنی ناوه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.