رێزان حەمەساڵح ئاغا: رۆژ له‌دوای رۆژ كاری گه‌وره‌ی هاوشێوه‌ی مێپس له كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

K24 – هەولێر:
رێزان حەمەساڵح ئاغا نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیتاڵیا، له‌باره‌ی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو به (مێپس 2023)، به كوردستان24 راگه‌یاند، رۆژ له‌دوای رۆژ له كوردستان كاری گه‌وره‌ی هاوشێوه‌ی مێپس2023 به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ده‌شڵێت: "مێپس یه‌كێكه له كۆڕبه‌نده گه‌وره‌كان كه جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه". گوتیشی: "ده‌ستخۆشی له مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و له‌و ستافه ده‌كه‌م كه هه‌ڵساون به رێكخستنی كۆڕبه‌ندی مێپس".
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیتاڵیا راشیگه‌یاند، مێپس كارێكی گه‌وره‌یه و ئێمه وه‌ك نوێنه‌ری وڵاتانی خۆمان له ده‌ره‌وه ده‌بێت ئاگاداری بۆچوونی ئه‌و كه‌سانه بین كه له مێپس به‌شدارن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌وانه‌ی له مێپس به‌شدارن، له چه‌قی توێژینه‌وه‌كانی دونیا هاتوون، هه‌ر له ئه‌مه‌ریكاوه تاكو وڵاتانی ده‌وروبه‌ری هاوشێوه‌ی توركیا و ئێران.
باسی له‌وه‌شكرد، به‌هیوام مێپس ببێته ره‌هه‌ندێك بۆ ئێمه و هه‌موو ساڵ به‌ڕێوه‌بچێت و گفتوگۆ له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و جیهان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه نیشان بدات كه زانكۆیه‌كی كوردستان هه‌یه گرنگی به‌و گۆڕانكارییانه ده‌دات.
رێزان حەمەساڵح ئاغا باسی له‌وه‌شكرد، بوونی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه، بوونی به‌رده‌وامی كورد و حكومه‌تی هه‌رێمه كوردستانه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه ئاگاداری هه‌موو كاروباره‌كانی ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئه‌و وڵاته‌ش كه تێیدا میوانیین و نوێنه‌رین.
دوێنێ 20/11/2023، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتیی سیاسی و لێکۆڵەر و توێژەر و ئەکادیمیی ناسراوی هەرێمی کوردستان و عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و باکووری ئەمەریکا، کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە MEPS لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک دەستپیپێکرد و ئه‌مڕۆ كه كۆتا رۆژی پانیلهكه بوو به‌رده‌وام بوو.
چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS 2023) لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان – دهۆک لە رۆژانی (19-21ـی تشرینی دووەمی 2023) بەڕێوەچوو.
لە کۆڕبەندەکەدا چەندین پانێلی بەڕێوەچوون کە تایبەت بوون بە ئەجێندای چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە بریتی بوو لە دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئالنگاری ئەمنی، ئابووری و سیاسی، بارودۆخی ئەمنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گۆڕانەکانی کەشوهەوا و رووبەرووبوونەوەی ئالنگارییەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکان.
کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆڕبەندێکی ساڵانەیە لەلایەن زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک رێکدەخرێت، بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2019 بەڕێوەچوو، ئەمساڵیش چوارەمین کۆڕبەند بەڕێوە چوو و سێ رۆژ بەردەوام بوو.