ڤالا فه‌رید: هیچ پێشێلکارییەکی دەستووری لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نییە
K24 – هەولێر:
د. ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، له‌باره‌ی گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له كۆڕبه‌ندی مێپس به كوردستان24ـی راگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی قسه‌ی له‌باره‌ی هه‌موو ته‌وه‌رێكی ناوه‌خۆیی، عێراقی، ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی له كۆڕبه‌ندی مێپس2023 كرد.
لەبارەی ناوه‌رۆكی کۆڕبەندی مێپس2023، ئه‌و وه‌زیره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "كۆڕبه‌ندی مێپس2023، كۆڕبه‌ندێكی زۆر گرنگ بوو، وه‌ڵامی زۆر پرسیاری له‌باره‌ی بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسایش و گۆڕانكارییه ژینگه‌ییه‌كان دایه‌وه، به‌تایبه‌ت شه‌ڕی ئیسرائیل – حه‌ماس و لایه‌نگیری ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان له‌و شه‌ڕه‌دا و كاریگه‌ری له‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه.
تایبه‌ت به بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق، د.ڤالا فه‌رید گوتی: "دادگای فیدڕاڵی لەسەر بنەمای دەستوور دانەمەزراوە و خۆی لەسەرووی دەستوورەوە دەبینێت".
دەشڵێت: دادگا مافی لادان و گۆڕانکاری لە دەستوور نییە. جەختیش دەکاتەوە، ئەوەی دادگای فیدڕاڵی دەیکات، پێچەوانەی دەستوورە.
لەبارەی ئەو سکاڵایەی لەسەر یاسای هەڵبژاردن و کورسی کۆتاکان لە دادگای فیدڕاڵی تۆمارکراوە، د.ڤالا فەرید دەڵێت، دەخوازم دادگا ئەو سکاڵایە رەتبکاتەوە، چونکە وەرگرتنی سکاڵاکە پێچەوانەی دەستوورە و هیچ پێشێلکارییەکی دەستووری لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نییە.
دەشڵێت: ئەگەر دادگای فیدراڵی بڕیارێکی لەو جۆرە بدات، فیتنە لە نێوان پێکهاتەکانی کوردستان دروست دەکات.
دوێنێ 20/11/2023، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتیی سیاسی و لێکۆڵەر و توێژەر و ئەکادیمیی ناسراوی هەرێمی کوردستان و عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و باکووری ئەمەریکا، کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە MEPS لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک دەستپیپێکرد و ئه‌مڕۆ كه كۆتا رۆژی پانێله‌كه بوو به‌رده‌وام بوو.
چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS 2023) لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان – دهۆک لە رۆژانی (19-21ـی تشرینی دووەمی 2023) بەڕێوەچوو.
لە کۆڕبەندەکەدا چەندین پانێلی بەڕێوەچوون کە تایبەت بوون بە ئەجێندای چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە بریتی بوو لە دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئالنگاری ئەمنی، ئابووری و سیاسی، بارودۆخی ئەمنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گۆڕانەکانی کەشوهەوا و رووبەرووبوونەوەی ئالنگارییەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکان.
کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆڕبەندێکی ساڵانەیە لەلایەن زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک رێکدەخرێت، بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2019 بەڕێوەچوو، ئەمساڵیش چوارەمین کۆڕبەند بەڕێوە چوو و سێ رۆژ بەردەوام بوو.