دلاوه‌ر ئاژگه‌یی: سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی قسه‌ی دڵی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانی كرد

K24 – هەولێر:
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له كۆڕبه‌ندی مێپسدا قسه‌ی دڵی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به راشكاوانه كرد. ده‌شڵێت، بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه له‌و ساته‌وه‌خته‌دا كۆڕبه‌ندێكی گه‌وره‌ی له‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه‌ببات
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 21ـی تشرینی دووه‌می 2023) دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان وڵات نییه و هه‌رێمێكی فیدڕاڵه له چوارچێوه‌ی وڵاتێكدا، به‌ڵام یه‌كێك له گه‌وره‌ترین و گرنگترین كۆڕبه‌نده‌كانی تایبه‌ت به ئاشتی و ئاسایش له‌خۆگرتوو و تێیدا به‌ڕێوه‌چوو و توانی له كۆی گشتیدا ئامانجه‌كه‌ی خۆی بپێكێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، ئه‌وه‌ی جێی بایه‌خ بوو، له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا چه‌ندین پرس و باسی هه‌رێمی، ناوچه‌یی و جیهانی خرایه‌ڕوو و پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا، واتا كۆڕبه‌نده‌كه په‌یوه‌ست نه‌بوو به پرسه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه بزانێت سیاسه‌تی جیهان به‌ره‌و كوێ ده‌چێت و ئاراسته‌كه‌ی چۆن و چی ده‌بێت، بۆیه له‌خۆگرتنی كۆڕبه‌ندێكی له‌و شێوه‌یه، ده‌رفه‌تێكه بۆ زانین و ناسینی ئه‌و سیاسه‌ته جیهانییه‌ی به‌ڕێوه‌یه، به‌تایبه‌ت كه هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌ك ئاراسته‌ی جیهان رووه‌و ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بێت.
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه له‌و ساته‌وه‌خته‌دا كۆڕبه‌ندێكی گه‌وره‌ی له‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه‌ببات، به‌تایبه‌ت كه ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی چه‌ندین كێشه و قه‌یران و ئاڵنگاری ده‌بێته‌وه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا قسه‌ی دڵی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به راشكاوانه كرد و ئه‌وپه‌ڕی ده‌رفه‌تی ئازادی بۆ پرسیاره‌كان و به‌شداریكردنه‌كان ره‌خساند، كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی متمانه به‌خۆبوونی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌رده‌خات.