په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌دات

K24 – هەولێر:
په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌دات و ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی كاری یاسای كۆمیسیۆن دیاریده‌كات.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 22ـی تشرینی دووه‌می 2023) په‌رله‌مانی عێراق له دانیشتنی خۆیدا ده‌نگی له سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان دا.
به‌پێی ئه‌م هه‌مواركردنه‌وه‌یه، ماوه‌ی كاری یاسای كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ درێژ كراوه‌ته‌وه.
بڕیار وایه رۆژی 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق (جگه له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان) ئه‌نجام بدرێت.