ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی 100 تووشبووی تالاسیمیا بڕیارێكی گرنگه

K24 - هەولێر
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای تالاسیمیای كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی 100 تووشبووی تالاسیمیا بڕیارێكی گرنگ و دڵخۆشكه‌ره، ده‌شڵێت حكومه‌تی عێراق پرسی ده‌رمانیشی به‌سیاسی كردووه.
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د مسته‌فا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای تالاسیمیای كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له كاتێكدا حكومه‌تی عێراق شایسته داراییه‌كانی بڕیوه، به‌ڵام سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بڕیار ده‌دات به ناردنه‌ده‌ره‌ره‌وه‌ی 100 تووشبووی تالاسیمیا به‌مه‌به‌ستی چاندنی مووخ بۆیان. روونیشیكرده‌وه، ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی دڵخۆشكه‌ره و خانه‌واده‌ی نه‌خۆشانی تالاسیمیا به بیستن و جێبه‌جێكردنی دڵخۆشن.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای تالاسیمیای كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، نزیكه‌ی چوار هه‌زار تووشبووی تالاسیمیا له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و زۆربه‌یان خانه‌واده‌كانیان هه‌ژارن و چه‌ند ساڵێكه چاوه‌ڕوانی بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه بوون، كه بۆ ئه‌وان و بۆ هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كورددستان گرنگه.
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د مسته‌فا له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، رێژه‌ی ئاسن له جه‌سته‌ی نه‌خۆشانی تالاسیمیا زیاد ده‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت نه‌خۆش ده‌رزی دیسڤراڵ به‌كاربێنێت، كه پێشتر له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه دابین ده‌كرا، به‌ڵام ماوه‌ی شه‌ش مانگه دابینكردنی له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان راگیراوه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای تالاسیمیای كوردستان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، حكومه‌تی عێراق ته‌نانه‌ت كه‌رتی ته‌ندروستیش كه خزمه‌تگوزارییه‌كی مرۆیییه، به‌سیاسی كردووه، به‌مه‌ش تووشبووانی تالاسیمیا له هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی ئاسن له جه‌سته‌یان زۆر زیادی كردووه و مه‌ترسی كه‌وتووه‌ته سه‌ر ته‌ندروستیان.
رۆژی پێنجشه‌ممه (23ـی تشرینی دووه‌می 2023) فەرمانگەی میدیا و زانیاریی بڵاویکرده‌وه، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی درا لەسەر چارەسەرکردن و چاندنی مۆخ بۆ 100 تووشبووی نەخۆشی تالاسیمیا لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەش کردبوو، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە ڕاسپێردران بە گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشەکان لە هەردوو وڵاتی تورکیا و ئوردن.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی یەکشەممە، 23ـی تەمموزی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی دا لەسەر تەرخانکردنی نزیکەی سێ ملیار دینار بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ تووشبووانی تالاسیما لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی چوار هەزار نەخۆشی تالاسیما هەن. له 19ـی ئایاری 2022ـدا به بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕی 5 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار، بەمەبەستی چاندنی مۆخی ئێسک بۆ 100 تووشبووی تالاسیمیا لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان خەرج کرا.