فه‌رحان ساڵح: عه‌ره‌بی هاورده له كه‌ركووك داده‌مه‌زرێندرێن و كوردیش بێبه‌ش ده‌كرێت

K24 - هەولێر:
به بڕیاری راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك، هه‌شت سه‌د ده‌رچووی به‌شه پزیشكییه‌كان كه سه‌رجه‌میان كوردن، فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونیان راگیراوه، له كاتێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ ده‌ركردوون، له به‌رامبه‌ریشدا عه‌ره‌بی هاورده پشتگیری و مافی نیشته‌جێبوونیان پێ دراوه و زه‌ویشیان به‌سه‌ر دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 24ـی تشرینی دووه‌می 2023) فه‌رحان ساڵح، سه‌رۆكی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كه‌ركووك له‌و باره‌یه‌وه تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، فه‌رمانی ده‌رچوونی دامه‌زراندنی ئه‌و هه‌شت سه‌د ده‌رچووه‌ی زانكۆ، له مانگی رابردووه‌وه ده‌رچووه، بۆیه ده‌بوو له مانگی رابردوویشهوه ده‌ستبه‌كار بووبوونانهیه، به‌ڵام به پاساوی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه ناسنامه‌ی باری شارشتانیان كه‌ركووك نییه، بۆیه دهستهبهكاربوونیان راگیراوه.
سه‌رۆكی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بڕیاری دهستهبهكارنهبوونیان بۆ بابه‌تی ناسنامه‌ی باری شارستانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌وكاته‌ی چه‌ندین عه‌ره‌بی هاورده‌ی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق له كه‌ركووكن و ناسنامه‌ی باری شارستانی شاره‌كه‌یان نییه، به‌ڵام زه‌وییان پێ ده‌درێت و داده‌مه‌زرێندرێن و هیچ كێشه‌یه‌كیشیان بۆ دروست ناكرێت، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو كارئاسانییهكیان بۆ ده‌كرێت.
سه‌رۆكی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كه‌ركووك جه‌ختیشیكرده‌وه هۆكاری راگرتنی ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و هه‌شت سه‌د كه‌سه، بۆ دروستكردنی كێشه‌یه بۆ ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی كورد له كه‌رتی ته‌ندروستی شاره‌كه‌یان.
سه‌رۆكی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كه‌ركووك باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌باره‌ت به‌و پرسه، نووسینگه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و پهرلهمانتارانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا به‌شێك له كۆسپ و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ئه‌و پرسه‌ی چاره‌سه‌ر كردووه.