بارانی هەفتەی رابردوو بەشێک لە پۆندەکانی پڕکرد و لە هەندێک ناوچەش پەڵەی داوە
K24 – کۆیە:
بەھۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی سەرەتای ئەم ھەفتەیە ھەرێمی کوردستانی گرتەوە، لە زۆربەی ناوچەکان پەڵەی تەواوەتی داوە، بارانەکە سەرەتایەکی باش بوو بۆ گلدانەوەی ئاو لە پۆند و بەنداوەکان.
بەھۆی گۆڕانی کەشوھەواو کەمبارانی، حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئێستا سیاسەتی دروستکردنی پۆند و بەنداو جێبەجێ دەکات بۆ گلدانەوەی باراناو.
پۆندی گوندی شەوگێڕ لە دەشتی کۆیە، ئەمساڵ دروستکراوە و ئاوی باشی گلداوەتەوە، ئەنجوومەنی گوندەکە دەڵێت: ئەمساڵ کێشەی کەم ئاویمان لەکۆڵ دەبێتەوە.