دژەتیرۆری کوردستان: هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر بنکەی سەربازیی هەریر

لۆگۆی دژەتیرۆری کوردستان
لۆگۆی دژەتیرۆری کوردستان

K24 – هەولێر:

دژەتیرۆری کوردستان رەتیدەکاتەوە ئەمشەو هیچ هێرشێک کرابێتە سەر بنکەی سەربازیی هەریر و لەبارەی بیستی ئەو دەنگەی بیستراوە دەڵێت، جێگەی مەترسی نییە.

رۆژی یەکشەممە (26ـی تشرینی دووەمی 2023) دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەمشەو یەکشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2023، دەنگی تەقینەوەیەک لە بنکەی سەربازیی هەریر بیسترا، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە هیچ هێرشێک رووی نەداوە و ئەو دەنگەشی بیستراوە رێکارێکی تایبەت بووە و جێی مەترسی نییە".

ئەم راگەیەندراوەی دژەتیرۆری کوردستان دوای ئەوە هات بەهۆی بیستنی دەنگێکی گەورە، دڵەڕاوکێی لای هاووڵاتییانی ناوچەکە دروستکرد و بەشێک لە راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسیان لە هێرشی دڕۆنی دەکرد، بەڵام دژەتیرۆری کوردستان هەموو ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە.

Fly Erbil Advertisment