کەشتییەکی ئیسرائیلی داوای بەهاناوەچوون لە هێزەکانی ئەمەریکا دەکات

K24 - هەولێر
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا ئازادکردنی ئەو کەشتییەی ئیسرائیلییەی راگەیاند، لە کەنداوی عەدەن هەوڵی رفاندنی درابوو.
لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرای کرد، 26 ئەم مانگە بەهۆی هێرش بۆسەریان لەلایەن گرووپێکی نەناسراوەوە، کەشتی سێنراڵ پارکی ئیسرائیلی لە کەنداوی عەدەن پەیوەندی پێوەکردون و داوای بەهاناوەچوونی کردووە.
لە بەرامبەردا، یەکەی رووبەڕووبوونەوەی چەتە دەریاییەکانی سەر بەفەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا رووبەڕووی هێرشبەرەکان بوونەوە و لە کەشتی سێنتراڵ پارک دووریانخستنەوە.
باسی لەوەشکردووە، دۆخی تیمی کەشتیییە ئیسرائیلییەکە باشە و کەشتییەکەش پارێزراوە.
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا ئاشکراشی کرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە دوو مووشەکی بالیستییان ئاڕاستە کراوە.
لەلایەکەی دیکەوە ئاماژەی بەوەشدا، بۆ دڵنیابوونەوە لە ئازادی هاتووچۆی دەریایی، کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئایزنهاوەر و گەرووی هورمزی تێپەڕاند و گەیشتە ئاوەکانی کەنداوی عەرەبی.