کەشناسی: لە هەندێک ناوچە بەفر دەبارێت

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و لە هەندێک ناوچەی شاخاویش بەفر دەبارێت.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەور دەبێت لە تەواوى ناوچەکەمان، لەگەڵ نمەبارانی پچڕ پچڕ، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ رێژەی دابارین زیاد دەبێت بە جۆرێک نمە باران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، لەگەڵ بەفربارین بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم. پاشان کاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت لە کاتەکانی شەودا کاریگەری کەمی لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەمینێتەوە، پلەی گەرما بە گشتی نزم دەبێتەوە بە 2-3  پلە بە بەراورد لەگەڵ  تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، رۆژی سێشەممە 28/11/2023، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لە کاتەکانی بەرەبەیاندا، پاشان کاریگەری ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت ئاسمان بەرەو پەڵە هەور و ساماڵ دەگۆڕێت، لە کاتەکانی شەودا ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە بەتایبەتی لە هەندێک ناوچەکانی پارێزگای دهۆک  .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  16 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى

دهۆک : 13  پلەى سیلیزى

کەرکووک: 16 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى

 زاخۆ:   14 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  18  پلەى سیلیزى

حاج ئۆمەران: 8 پلەى سیلیزى

 سۆران  : 12  پلەى سیلیزى

Fly Erbil Advertisment