ئیلۆن مه‌سك به یاوه‌ری ناتانیاهۆ له غه‌ززه بینرا
K24 – هەولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ـی تشرینی دووه‌می 2023، ئیلۆن مه‌سك ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی و خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو)، له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل له غه‌ززه ده‌ركه‌وتن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ ناتانیاهۆ به یاوه‌ری ئیلۆن مه‌سك ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی و خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو)، گه‌شتێكیان به نێو ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌رتی غه‌ززه ئه‌نجامدا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ناتانیاهۆ شوێنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی (كیبۆتس)ـی 7ـی ئۆكتۆبه‌ری پیشانی مه‌سك دا، هه‌روه‌ها سه‌ردانی ماڵباتی ئهڤجیل ئیدانی ته‌مه‌ن 4 ساڵ كرد، كه دایك و باوكی له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه كوژراون و دوێنێ یه‌كشه‌ممه به‌هۆی ئاگربه‌ستی مرۆیی غه‌ززه ئازادكرا.
پێشتریش ئیلۆن مه‌سك و ناتانیاهۆ له 18ـی سێپتێمبه‌ری رابردوو له كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا یه‌كتریان بینی، له‌وێ تاووتوێی یه‌كسانی و رای ئازاد و دژایه‌تیكردنی گوتاری رق و كینه‌یان كرد. ( به گوێره‌ی په‌یامێكی ئیلۆن مه‌سك له تۆڕی ئێكس).
ئەمڕۆ دووشەممە، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس کەوتە ناو رۆژی چوارەمەوە، کە کۆتا رۆژی ئاگربەسەتەکەیە، بەهۆیەوە دەیان بارمتە و دیل ئازاد کران و ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگری هاوکارییە مرۆییەکانیش رەوانەی کەرتی غەززە کران.
بزووتنەوەی حەماس شەوی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، هەوڵدەدات دوای کۆتاییهاتنی ماوەی چوار رۆژەکە، ئاگربەستەکە درێژبکاتەوە بە ئامانجی زیاتر ئازادکردنی ژمارەی دەستگیرکراوەکان، وەک لە رێککەوتنی ئاگربەستەکەدا هاتووە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بزووتنەوەی حەماس بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، بزووتنەوەکە "نێوەندگیریەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە کوتلەکانی مقاوەمە رێککەوتوون لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی دوو تاوەکو چوار رۆژی دیکە".
رێککەوتنەکە لە رێگەی نێوەندگیری قەتەرەوە، بە بەشداریی ئەمەریکا و میسر، رۆژی هەینی رابردوو کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەو رێککەوتنەدا بڕیاری ئاگربەستی چوار رۆژە راگەیەندرا، لەو ماوەیەدا پەنجا بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد كران، لە بەرامبەر ئازادکردنی 150 زیندانی فەڵەستینی لەگەڵ هاتنە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە.
لە رۆژی هەینیەوە تا ئێستا 39 بارمتە بەپێی رێککەوتنەکە ئازاد کراون، جگە لە 24 بارمتە لە دەرەوەی رێککەوتنەکە کە زۆربەیان تایلەندین، کە لە ئیسرائیل کار دەکەن، هەروەها 117 زیندانی فەڵەستینیش ئازاد کراون کە لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستگیرکرابوون.
دەکرێت ئاگربەستەکە درێژ بکرێتەوە بەو مەرجەی کە بزووتنەوەی حەماس رۆژانە 10 بارمتەی زیادە ئازاد بکات، لە بەرامبەر ئازادکردنی فەڵەستینی زیاتر لە زیندانەکانی ئیسرائیل.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ پێشتریش رایگەیاندبوو، رێکخستن هەیە بۆ ئەوەی رۆژانە 10 بارمتە ئازادبکرێن.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، ناتانیاهۆ داوای بودجەی "جەنگ" لە حکومەت بکات، بە بەهای 30 ملیار شیکل (7.3 ملیار یۆرۆ).
بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە رۆژی هەینیەوە 248 بارهەڵگری هاوکاریی مرۆیی توانیوویانە بچنە ناو کەرتی غەززەوە.
لە 7ـی ئۆکتۆبەر بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، زیاتر لە هەزار و 200 ئیسرائیلی کوژراون و زیاتر له هه‌زاریشیان بریندارن، هەروەها زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەک بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
هەروەها بەهۆی هێرشە چڕەکانی ئیسرائیلیش 14 هەزار و 854 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون، کە لە نێو کوژراوەکاندا شەش هەزار و 150 منداڵ و چوار هەزاریش ئافرەتن.