سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا داوای دادگاییكردنی ناتانیاهۆ ده‌كات

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا داوا ده‌كات له دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دادگایی ناتانیاهۆ و گه‌وره به‌رپرسانی ئیسرائیل بكرێت.
نو‌عمان کورتوڵمووش سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 27ـی تشرینی دووه‌می 2023) رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ و كۆمه‌ڵكوژی له غه‌ززه، پێویسته گه‌وره به‌رپرسانی ئیسرائیل له دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا دادگایی بكرێن، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌و كه‌سانه دادگایی كران كه كۆمه‌ڵكوژی سیربرینیتشایان له بۆسنه ئه‌نجامدا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی له غه‌ززه ئه‌نجامدا، له تۆڵه و سزا رزگاری نابێت، ده‌بێت له‌به‌رده‌م دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی سزای ناتانیاهۆ و داروده‌سته‌كانی بدرێت.
گوتیشی: "ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رۆڵی خۆی ببینێت له‌باره‌ی رووداوه‌كانی غه‌ززه و نابێت بێده‌نگی بنوێنن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وڵاتانی رۆژئاوا بڕیاریانداوه له‌ئاست تاوانه‌كانی غه‌ززه، چاو بنوقێنن و له به‌رامبه‌ر تاوانكاریی و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی غه‌ززه بێده‌نگ بن.
ده‌شڵێت: "به‌داخه‌وه وڵاتانی رۆژئاوا ناتوانن به‌رامبه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی كۆمه‌ڵكوژی له غه‌ززه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بڵێن ئێوه تاوانبارن و ئه‌وان پشتگیری له سته‌مكاران ده‌كه‌ن".
داواشیكرد، ئاگربه‌ستی مرۆیی غه‌ززه بۆ ئاگربه‌ستی به‌رده‌وام بگۆڕێت.
لە 7ـی ئۆکتۆبەر بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، زیاتر لە هەزار و 200 ئیسرائیلی کوژراون و زیاتر له هه‌زاریشیان بریندارن، هەروەها زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەک بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
هەروەها بەهۆی هێرشە چڕەکانی ئیسرائیلیش 14 هەزار و 854 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون، کە لە نێو کوژراوەکاندا شەش هەزار و 150 منداڵ و چوار هەزاریش ئافرەتن.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس کەوتە ناو رۆژی چوارەمەوە، کە کۆتا رۆژی ئاگربەسەتەکەیە، بەهۆیەوە دەیان بارمتە و دیل ئازاد کران و ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگری هاوکارییە مرۆییەکانیش رەوانەی کەرتی غەززە کران.